بنیاتنانەوەی شەنگال تەنها بە بەڵێن مایەوە: ژێرخان کاول و شار وێرانە

Rastinews12 ساڵە لە کوشتوبڕی شەنگال تێدەپەڕیوە، بەڵام گەڕەکی بەربەرۆژی شار هێشتا شوێنەوارەکانی یەکەم ڕۆژانی جەنگ هەڵدەگرێت. لەیلا ئانا کە وەک یەکێک لە 55 هەزار شەنگالی داوای زیانمافی کردووە، بەڵام ساڵانێکە بەدەستەوپاچی گەڕاوەتەوە، ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ کاولبووەکەی ماڵەکەی.
80 لە سەدی ژێرخانی شار هێشتا کاولە
پارێزگاری نەینەوا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕووداو ڕایگەیاند کە بودجەی تەرخانکراو بۆ شەنگال پارچەپارچە کراوە و بۆ ناوچەکانی دیکە خەرجکراوە؛ لەبەر ئەوە خەڵکی ناوچەکە ئێستا داوای بودجەیەکی تایبەت و سەربەخۆ بۆ شەنگال دەکەن.
لەیلا ئانا بە دەستەوپاچی گەڕایەوە
گەڕەکی بەربەرۆژی شەنگال بە تەواوی وێرانە و کاریگەری وێرانکەری جەنگ لە هەموو کۆڵانێکدا هەست پێدەکرێت. لەیلا ئانا کە چەند کیلۆمەترێک دوورتر لەم گەڕەکە دەژی، یەکێکە لەو 55 هەزار کەسەی داوای زیانمافییان کردووە. بەڵام سەرەڕای تێپەڕینی ساڵان، هێشتا هیچ ئەنجامێکی وەرنەگرتووە.
ئەم ژنە پیرەی ماڵەکەی لەلایەن داعش وێران کراوە، لەبەر بێچارەیی گەڕاوەتەوە بۆ کاولبووەکەی ماڵەکەی، هەرچەندە شیاوی ژیان نییە.
لەیلا میتۆ کە گەڕاوەتەوە، گوتی: «8 ساڵە گەڕاوینەتەوە، بەڵام هێشتا وەک میوان لە ماڵی خەڵکی دەژین. هیچ زیانمافیەکمان پێنەدراوە، ماڵەکەمان کاولە. بە دەستوپشتی خۆمان ناتوانین ماڵەکەمان بنیات بنێینەوە.»
کاری بنیاتنانەوە تەنها لەسەر کاغەزە
بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق سەبارەت بە بنیاتنانەوەی شەنگال هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراون. هەتا ئێستا کەمتر لە 5 هەزار کەس توانیویانە بە بڕی جیاواز زیانمافی وەربگرن.
چالاکوان سەعید حەمۆ لەبارەی ئەم بابەتەوە وتی:
ئێستا هەموو ئەو کارە ئاوەدانکردنەوانەی دەیبینن، خەڵک بەهێزی خۆیان کردوویانەتی. بەداخەوە حکومەت هیچڕۆڵێکی تێدا نییە. لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام ڕێککەوتندەبەسترێت، بەڵام ئەم ڕێککەوتنانە نە کاریگەری لەسەر قەرەبووکردنەوەکانو نە لەسەر گەڕانەوەی خەڵک هەیە. هیچهەنگاوێکی بەرچاو بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ ژیانی ئاسایی نانرێت.
داواکاری بودجەیەکی تایبەت
بۆ ئەوەی شەنگال جارێکی تر بێتەوە سەر پێ، ئەبدولقادر داخل،پارێزگاری نەینەوا، ڕایگەیاند کە کار لەسەر دامەزراندنی بودجەیەکیتایبەت دەکرێت. پارێزگار داخل، کێشەکانی سەربابەتی بودجە بەم شێوەیە دانی پێدا:
"لە سەرەتاوە داواکردووە فۆندێکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دابین بکرێت.بەڵام هەندێک لە سیاسەتمەندانی هەرێمانی وەک زوومار، گیر عوزێر،حەمدانیە وتلکێف، بووە هۆی ئەوەیبودجەی شەنگال پارچەپارچە بکرێن. ئەمەش وای لێکرد ئەوبەشەی بۆ شەنگال تەرخانکراوە زۆر لە خوارتری ئەو وێرانییەبمێنێتەوە کە تووشی بووە. ئێستا بە فەرمیداوا دەکەین بودجەی شەنگال لە نەینەوا جیا بکرێتەوە. شەنگالشارێکی وێرانبووە و سەرۆکوەزیرانی عێراق کارێکی بەجدی لەسەر ئەم بابەتەدەبات. ئومێدەوارین ئەو هەنگاوانەی پێویستن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بنرێن."
لە 5 ساڵی ڕابردوودا، لە ناوەندی شەنگال نزیکەی 600 ماڵینوێ بنیاد نراوە، هەروەها 300 ماڵی دیکەش نۆژەن کراوەتەوە. بەڵامهێشتا 80 لە سەدا ژێرخانی گشتی شار بەکارنەهێنراوە.
سەرچاوە: ڕوداو
