بازدان بۆ ناوەڕۆک
مافەکانی مرۆڤ1 خولەک خوێندنەوە

هەنگاو: لە مەهاباد ١٦ کورد بە کۆی ٧٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندان سزا دران

بڵاوی بکەرەوە
هەنگاو: لە مەهاباد ١٦ کورد بە کۆی ٧٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندان سزا دران

Rastinewsلە شاری مەهابادی ئێران، لانیکەم ١٦ هاووڵاتی کورد کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا دەستگیر کرابوون، بە کۆی ٧٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندان سزا دران.

بەپێی هەنگاو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ئەم بڕیارە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەحەد سیامی، دەرچووە.

ئەم ١٦ کەسە بەهۆی تۆمەتی «کۆبوونەوە و ڕێکەوتنی نهێنی»، «ئەندامێتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)»، «بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندا دژی دەوڵەت» و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پشتگیریکردنی حیزبە ناڕازییەکان، لە دادگا دران.

بەپێی بڕیاری دادگاکە، عەبدوڵا هوشمەند و عەبدولڕەحمان قۆڤە هەریەکەیان ٧ ساڵ و ١ مانگ، ١٢ کەسی دیکە هەریەکەیان ٥ ساڵ، نازەنین ئیلیاسی (گوڵاڵە) ٢ ساڵ، کەمال مەسعودیش ٥ مانگ زیندانییان بۆ بڕیاردرا.

هەنگاو ڕایگەیاند کە ئەم ١٦ کەسە لە نێوان ئۆکتۆبر تا دیسەمبەری ٢٠٢٤دا لە مەهاباد لەلایەن کارمەندانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کراون و بۆ لێپرسینەوە بردراونەتە ناوەندی ئیتلاعاتی ورمێ.

بەگوێرەی ئەم ڕێکخراوە، بەندکراوان لە ماوەی دەستگیرکردنیاندا لە مافی بینینی پارێزەر، پەیوەندیکردنی تەلەفۆنی و بینینی خێزانەکانیان بێبەش کرابوون.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    هەنگاو: لە مەهاباد ١٦ کورد بە کۆی ٧٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندان سزا دران — Rastinews