نوعمان قورتولموش: 'پەکەکە پرۆسەی تەسلیمکردنی چەکەکانی دەستپێدەکات'
سەرۆکی مەجلیسی نیشتمانی توركیا نوعمان قورتولموش ڕایگەیاند بە جێبەجێبوونی یاسای چوارچێوە، پەکەکە پرۆسەی تەسلیمکردنی چەکەکانی دەستپێکردووە.

Rastinewsسەرۆکی مەجلیسی نیشتمانی توركیا (TBMM) نوعمان قورتولموش لەگەڵ حەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی عێراق کە سەردانی ئەنقەرەی کرد، کۆبووەوە. دوو لایەنەکە دوای چاوپێکەوتنەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان بەڕێوەبرد.
قورتولموش ڕایگەیاند پەکەکە کەوتووەتە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و تەسلیمکردنی چەکەکانی، هەروەها وتی پشتگیری تێکەڵبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قسد) بۆ ناو دەسەڵاتی نوێی سووریا دەکەن.
قورتولموش کە پێیوایە دەبێت ئەم پرۆسەیە عێراقیش لەخۆبگرێت، ڕایگەیاند ئامادەکاری بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق چەکەکانیان بدەنە دەست حکوومەتی ناوەندی، مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.
قورتولموش گوتی: «هیوادارم پڕۆژەی چەکسازکردنی عێراق لە کورترین کات جێبەجێ بکرێت و ئاشتی و ئاسایش لە سەرتاسەری عێراق زاڵ بێت.»
حەلبووسی، سەرۆکی مەجلیسی عێراقیش ڕایگەیاند کارەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی چەکەکان تەنها لەژێر چاودێری دەوڵەت بن، وتیشی: «لە ٣٠ی ئەیلوول یان یەکەمی تشرینی یەکەم، کارێک دەستپێدەکرێت بۆ ئەوەی هەموو چەکەکان لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت بن.»
