بازدان بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژەڤ1 خولەک خوێندنەوە

مەجلیسی تورکمانی سووریا: وانەی هەڵبژاردەی تورکی هەڵدرا، فەرەنسی جێی گرتەوە

لەگەڵ گواستنەوەی سووریا بۆ کوریکولومی هاوبەش، لە هەندێک قوتابخانەی باکووری حەلەب وانەی هەڵبژاردەی زمانی تورکی لە بەرنامەی پەروەردەیی سرایەوە. مەجلیسی تورکمانی سووریا ڕایگەیاند کە هیچ بڕیارنامەیەکی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەم گۆڕانکارییە بوونی نییە.

بڵاوی بکەرەوە
مەجلیسی تورکمانی سووریا: وانەی هەڵبژاردەی تورکی هەڵدرا، فەرەنسی جێی گرتەوە

Rastinewsلەگەڵ جێبەجێکردنی کوریکولومی هاوبەش لە سووریا کە لە ٦ی ئەیلوولدا خرایە کارەوە، لە هەندێک قوتابخانەی دەوروبەری ئازاز، جەرابلس، ئەلباب، مارع و چۆبانبەی لە باکووری حەلەب، وانەی هەڵبژاردەی زمانی تورکی لە بەرنامەی پەروەردەیی سرایەوە. لە جێی ئەم وانەیەدا، وانەی فەرەنسی خرایە بەرنامەوە.

بەرپرسیارێکی مەجلیسی تورکمانی سووریا ڕایگەیاند کە هیچ بڕیار یان بەیاننامەیەکی تایبەتی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە هەڵگرتنی وانەی تورکی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵکوو ئەم گۆڕانکارییە بەشێوەیەکی کرداری لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی کوریکولومی هاوبەش ڕووی داوە.

وانەی تورکی لە ماوەی جەنگی ناوخۆیدا، لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ەوە دەستی بە خوێندنکردن لە قوتابخانەکانی ئەم ناوچەیە کردبوو.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    مەجلیسی تورکمانی سووریا: وانەی هەڵبژاردەی تورکی هەڵدرا، فەرەنسی جێی گرتەوە — Rastinews