ئاگاداریی بەهچەلی لەسەر "تورکیای بێ تیرۆر": پلانی سابۆتاژ بەردەوامە

Rastinewsسەرۆکی گشتی پارتی مەهەپە، دەڤلەت بەهچەلی، ڕایگەیاند کە پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ و هەوڵی سابۆتاژکردنی ئەم پرۆسەیە بەردەوامە.
بەهچەلی ئامانجی لێکۆڵینەوەکەی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کوردی و کۆمپانیای ڕاوێست دەربارەی ئامەدسپۆری گرت و بە باوەڕی ئەو، ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ "زیندووهێشتنەوەی ناپاکیی جیاخوازیی" ئامادەکراوە.
بەهچەلی گوتی: «دیارە کەسانێک هەن دەیانەوێت ئامەدسپۆر بکەنە ئامرازی پرۆژە پیسەکانیان. ئەم هەوڵانە پلانێکن بۆ سابۆتاژکردنی 'تورکیای بێ تیرۆر'، هەوڵێکن بۆ ژەهراویکردنی کەشوهەوای برایەتی و ئاشتی.»
بەهچەلی داوای کرد تاکوو تریبیونەکانی ئامەدسپۆر نەبنە بوارێک بۆ پرۆڤۆکاسیۆن و گوتی: «دەبێت ڕێ لە تێکەڵبوون بۆ ناوهەوادارانا بگیرێت.» هەروەها بانگهێشتی کۆمیسیۆنە دامەزراوەکانی ناو پرۆسەکەی کرد بۆ ئەوەی هەنگاوی پێشگیرانە لە دژی ئەم جۆرە هەوڵانە بگرنە بەر.
بەهچەلی کۆمپانیاکانی ڕاپرسیی گشتیشی خستە بەر ئامانج و داوای دەرکردنی یاسایەکی تازەی کرد بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی بە باوەڕی ئەو ئامانجیان ڕێنماییکردنی کۆمەڵگایە، هەروەها گوتی: «دەبێت سزای یاسایی بۆ ئەوانەی زانیاریی درۆ، هەڵە و چەواشەکار پێشکەش دەکەن دابنرێت.»
بەهچەلی پەیامەکەی بەم وشانە کۆتایی پێهێنا: «گەڕانەوە لە پرۆسەی 'تورکیای بێ تیرۆر' نابێت.»
