ترەمپ: ئەگەر من نەبوومایە، ئیسرائیل لەناودەچوو
ئەگەر ترەمپ نەبووایە بە سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل لەناودەچوو و لەوانەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نەدەمایەوە.

Rastinewsدۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز هەڵسەنگاندنی خۆی دەربارەی جەنگی ئێران-ئیسرائیل ڕاگەیاند و گوتی: “ئەگەر من نەبوومایە بە سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل لەناودەچوو، ڕەنگە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نەدەمایەوە.”
ترەمپ ڕایگەیاند کە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بە لێدانی وڵاتانی کەنداو، “هەموو کەسێکی سەرسام کرد، لەوانە خۆشی.” سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە ئەگەر تاران خاوەنی چەکی ناوکی بووایە، بەکاریدەهێنا بۆ لەناوبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل، پاشان نۆرە دەگاتە ئەورووپا و ئەمریکاش، و دووبارەی کردەوە: “ئێران خاوەنی چەکی ناوکی نابێت.”
ترەمپ کە جەختی کردەوە لەسەر کاریگەریی بلۆکادەی دەریایی و پاڵەپەستۆی ئابووریی ئەمریکا لەسەر ئێران، جارێکی دیکە دووبارەی کردەوە کە حکوومەتی تاران “وڵاتێکی ڕووخاوە.”
