بازدان بۆ ناوەڕۆک
مافەکانی مرۆڤ1 خولەک خوێندنەوە

ئوچوم: «با دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ئامۆریش سنووری خۆیان بزانن»

بڵاوی بکەرەوە
ئوچوم: «با دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ئامۆریش سنووری خۆیان بزانن»

Rastinewsمەحمەد ئوچوم، ڕاوێژکاری سەرەکی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەرامبەر بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ئازادکردنی عوسمان کاڤالا وەڵامی خۆی نیشاندا، وتیشی تورکیا لەوانەیە دۆخی ئەندامەتی خۆی لە پەیمانی ئەوروپی مافی مرۆڤ پێداچوونەوەی بۆ بکات.

دەستەی گەورەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لە سکاڵای دووەمی عوسمان کاڤالا کە لە ساڵی 2017ەوە زیندانییە، بڕیاری پێشێلکردنی مافی دا، وە ڕایگەیاند کە پێویستە کاڤالا لە کەمترین کاتدا ئازاد بکرێت و تورکیاش قەرەبووی بداتەوە.

ئوچوم لە ڕایەکی بە ناونیشانی «با دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش، ئامۆریش سنووری خۆیان بزانن»دا، جەخت لەسەر بڕیاری دادگاکە و هەڵسەنگاندنەکانی ناچۆ سانچێز ئامۆر، ڕاپۆرتەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا، کردەوە.

ئوچوم کە پێیوایە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەسەڵاتێکی دادوەری سەروو دادگا نیشتمانییەکان نییە، وتی: «بڕیارەکانی ئەم دادگایە لە بنەڕەتدا لە هیچ قۆناغێکدا هیچ جۆرە پابەندبوونێکی کۆتایی نییە.» ئوچوم کە دەڵێت دادوەری نیشتمانی بنەڕەتییە، بەڵام ڕێکخستن و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان پاشکۆیین، ڕایگەیاند کە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ناتوانن ڕاستەوخۆ حوکمەکانی دادگاکان هەڵبوەشێننەوە.

ئوچوم کە قسەکانی سانچێز ئامۆری بە «بێ ئەدەب و بێ بنەما» ناوبرد، وتی: «کەس ناتوانێت زمانی خۆی بۆ وەزیری دادی کۆماری تورکیا درێژ بکاتەوە. قسەکردن دژی سەربەخۆیی دادوەری تورک، مافی کەس نییە.»

ئوچوم لە کۆتایی ڕایەکەیدا، ئەندامەتی تورکیا لە پەیمانی ئەوروپی مافی مرۆڤ و مافی سکاڵای تاکەکەسی بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای خستە بەر گفتوگۆ، وە وتی: «هەرکاتێک دادگاکە بڕیاری پرۆژەی سیاسی دەردەکات، هیچ نرخێکی بۆ تورکیا ناهێڵێتەوە. تورکیا ناچار دەکرێت کە دۆخی ئەندامەتی خۆی لە پەیماننامەکە و دەرفەتی سکاڵای تاکەکەسی بۆ دادگاکە پێداچوونەوەی بۆ بکات.»

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    ئوچوم: «با دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ئامۆریش سنووری خۆیان بزانن» — Rastinews