لە چوارچێوەی پرۆسەی «تورکیای بێ تیرۆر»دا چاودێری چەندین هەژماری سۆشیال میدیا
سەبارەت بەم پرۆسەیە باسی ئەوە دەکرێت کە هەندێک هەژمار «پڕۆپاگەندەی تیرۆریستییان کردووە»، «ناوەڕۆکی ستایشکەری تیرۆریان بڵاوکردووەتەوە»، هەروەها زۆرێک لە هەژمارەکانیش بە زانیاری هەڵە و مانیپولاسیۆن

Rastinewsسەبارەت بەم پرۆسەیە، بەهۆی ئەو باوەڕەی کە هەندێک هەژمار «پڕۆپاگەندەی تیرۆریستییان کردووە»، «ناوەڕۆکی ستایشکەری تیرۆریان بڵاوکردووەتەوە» و «زۆرێک لە هەژمارەکانیش هەوڵیان داوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و مانیپولاسیۆنکراوی نایاسایی، ڕای گشتی ئاراستە بکەن»، بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، کارێکی هاوبەش دەستیپێکرا کە دادستانییە گشتییە پەیوەندیدارەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش-بەشی تێکۆشان دژی تاوانی ئینتەرنێتی، هەروەها یەکەکانی تێکۆشان دژی تیرۆریش تێیدا بەشداربوون.
هەروەها گوترا کە بەهۆی ئەو باوەڕەی هەندێک بەکارهێنەری سۆشیال میدیا «هەوڵیان داوە بە پۆستە هاندەرەکانیان کە هەستیارییەکانی کۆمەڵگا دەکەنە ئامانج، کینە و دوژمنایەتی بخەنە گەڕ»، وەک ئەنجامی ئەو کارانەی کراوە، سەبارەت بەو ناوەڕۆک و هەژمارانەی هەڵسەنگێنراون خاوەن ئەلیمانی تاوانن، پرۆسەی یاساییی پێویست جێبەجێ دەکرێت.
