بازدان بۆ ناوەڕۆک
سیاسەت1 خولەک خوێندنەوە

فەتی یلدز: پرۆسەی چارەسەرکردن تەنها کێشەیەکی ئاسایشی نییە

جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە، فەتی یلدز، بە جەختکردنەوەلەسەر ئەوەی کە نابێت پرۆسەی چارەسەرکردن تەنها وەک سیاسەتێکی ئاسایشی سەیر بکرێت، بانگەوازی بەشداریپێکردنی لایەنە خاوەن بۆچوونی جیاواز و

بڵاوی بکەرەوە
فەتی یلدز: پرۆسەی چارەسەرکردن تەنها کێشەیەکی ئاسایشی نییە

Rastinewsجێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە، فەتی یلدز، ڕایگەیاند کە نابێت پرۆسەی چارەسەرکردن تەنها وەک سیاسەتێکی ئاسایشی تەماشا بکرێت، و بانگەوازی کرد کە لایەنە خاوەن بۆچوون و هەستیارییە جیاوازەکان بخرێنە ناو پرۆسەکەوە.

یلدز لە پەیامێکیدا لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی ڕایگەیاند کە پێویستە پرۆسەکە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەتدا ببینرێت.

یلدز کە ئاماژەی بەوەدا کە ڕوانگەی «تورکیای بێ تیرۆر» تەنها بە سیاسەتی ئاسایشەوە بەسنراو نییە، بەڵکو زاڵبوونی یاسا، بەشداریی دیموکراتیک، هاوپشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئابووریش لەخۆدەگرێت، وتی پێویستە لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بخرێنە ناو پرۆسەکەوە.

یلدز لە پەیامەکەیدا ئەم وتانەی خستە ڕوو:

«ڕوانگەی تورکیای بێ تیرۆر، لەجیاتی ئەوەی تەنها وەک سیاسەتێکی ئاسایشی ببینرێت، سیاسەتێکی گشتگیری دەوڵەتییە کە بەردەوامیی دەوڵەت، بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ، زاڵبوونی یاسا، بەشداریی دیموکراتیک، هاوپشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئابووری لەخۆدەگرێت، هەروەها یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی، هاوپشتیی نەتەوەیی و داهاتووی ستراتیژیی دەوڵەت وەک بنەما وەردەگرێت.»

یلدز بە ئاماژەدان بەوەی کە پێویستە خەڵکی خاوەن هەستیاریی جیاواز بخرێنە ناو پرۆسەکەوە، وتی: «با کەس لە دەرەوە نەهێڵینەوە. با بە پشوودرێژییەوە ڕاستییەکان بۆ ئەوانەی لە ئێمە ناچن نیشان بدەین. لە سەرەتاوە با زمانێکی وریاو گونجاو لەگەڵ ڕۆحی پرۆسەکە بەکاربهێنین.»

پێویستە وردەکارییەکانی یاسای چوارچێوە ڕوون بکرێتەوە

فەتی یلدز ڕایگەیاند کە پێویستە ناوەڕۆکی یاسای چوارچێوەی پەیوەندیدار بە پرۆسەی چارەسەرکردنیشەوە بۆ هاوڵاتییان ڕوون بکرێتەوە.

یلدز کە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بۆ گشت خەڵک ڕوون بکرێتەوە یاساکە کێ و چ تاوانانێک لەخۆدەگرێت، چ تاوانانێک لە چوارچێوەکە دەرن، و چ میکانیزمێک بۆ چەکدانانی پەکەکە/کۆما جڤاکێن کوردستان بەکاردێت، ئەم وتانەی خستە ڕوو:

«با دووبارە و دووبارە ئامانجی یاسای چوارچێوە بۆ گەلەکەمان ڕوون بکەینەوە: ڕێکخراوی تیرۆریستیی هەڵوەشێنراوەی پەکەکە/کۆما جڤاکێن کوردستان و هەر پێکهاتەیەکی پەیوەندیداری ئەوی، لەڕووی کەسانەوە کێ لەژێر چوارچێوەی یاساکەدایە، کام تاوانەکان جێگیر کراونەتەوە، میکانیزمی دڵنیابوون و دیاریکردنی کۆتاییهێنان بە بوونی کردەیی ڕێکخراوەکە و ڕادەستکردنی چەک و تەقەمەنی، بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، و بەرواری جێبەجێبوونی یاساکە.»

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    فەتی یلدز: پرۆسەی چارەسەرکردن تەنها کێشەیەکی ئاسایشی نییە — Rastinews