کاربدەستانی کلیچدارۆغلو: پلانی "حکومەتی ڕێکەوتنی نەتەوەیی" – ئاکەپە و مەهەپە و پارتی دەم لەسەر مێز
لە جەهەپە بەرگری لە "سیستەمی پەرلەمانی بەهێزکراو" هەڵگیراوەتەوە. کاربدەستانی نزیک لە کلیچدارۆغلو دەرگا بۆ هاوکاری لەگەڵ حوکم لەبارەی دەستووری نوێ دەکەنەوە. بەپێی ئەو سیناری�ۆیە کە باسی لێوە دەکرێت، ئەردۆغان بۆ ماوەیەکی تر سەرۆک کۆماری دەمێنێتەوە و کلیچدارۆغلو دەبێتە سەرۆک وەزیران.

Rastinewsدوای ئەوەی دادگا بە بڕیاری "هەڵوەشاندنەوەی تەواو" کلیچدارۆغلوی دووبارە کردەوە سەرکردەی جەهەپە، ئێستا پلانێکی سەرنجڕاکێش لەبارەی دەستوور و حکومەت لە کاربدەستانییەوە بڵاو بووەتەوە.
کەسانی نزیک لە کلیچدارۆغلو دووبارە دووپاتی کردەوە کە ئەوان ئامادەن لەسەر دەستووری نوێ لەگەڵ حوکم هاوکاری بکەن. بەڵام ئەو "سیستەمی پەرلەمانی بەهێزکراو"یەی کە جەهەپە ساڵانێکە بەرگرییان لێ دەکرد، ئەم جارە نەهاتە گۆڕێ. لە جیاتی ئەوە، کاربدەستان ڕایانگەیاند کە بژاردەی نیوە-سەرۆکایەتی یان "سیستەمی پەرلەمانی تایبەت بە تورکیا" لەبەرچاو دەگیردرێن.
سەرنجڕاکێشترین بەشی سیناریۆکە، دابەشکردنی ئەرکە لە سیستەمی نوێدا. بەپێی وتەی کاربدەستان، ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەتوانێ بۆ ماوەیەکی تر لە وەزیفەکەی بمێنێتەوە، لە کاتێکدا کلیچدارۆغلو دەتوانێ ئەرکی سەرۆک وەزیران وەربگرێتە ئەستۆ.
ئەو پلانەی لە چاوپێکەوتنەکاندا باسی لێوە دەکرێت تەنها بەمە سنووردار نییە. دەوترێت نزیکبوونەوەیەک کە بە پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" دەستی پێکردووە، لەوانەیە بگاتە ئاستی پێکهێنانی "حکومەتی ڕێکەوتنی نەتەوەیی"یەک بە بەشداری چوار پارت، واتە ئاکەپە و مەهەپە و پارتی دەم و جەهەپە.
ئەم هەواڵانە کەوتنە ڕۆژێک کە کلیچدارۆغلو سەردانی دەولەت باغچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپەی کرد لە ئۆفیسەکەی لە پەرلەمان. باغچەلی پێش کلیچدارۆغلو، دەلەگەیشنی ئیمرالیی پارتی دەمی پێشوازی لێکرد بوو.
ئەم سیناریۆیە لە هەواڵێکدا باڵاو بووەتەوە کە ڕۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە حوکم، بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنەکانی ناوخۆی جەهەپە بڵاوی کردووەتەوە. جەهەپە هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەبارەی ئەم هەواڵانە نەکردووە.
