نەجدەت بولدان، کە دوای کوشتنی برای 19 ساڵ لە ئەورووپا مایەوە، کۆچی دوایی کرد
شارەوانی پێشووی یوکسەکۆڤا، نەجدەت بولدان، لە تەمەنی 78 ساڵیدا و دوای دووەم حەمڵەی دڵی لە بەشی چاودێری تایبەت کۆچی دوایی کرد. بولدان دۆسیەی برای خۆی سەواش بولدان، کە ساڵی 1994 دەستبەسەر کراو کوژرا، بردبووە بەردەم دادگای ئەورووپا بۆ مافی مرۆڤ.

Rastinewsنەجدەت بولدان، کە لە ساڵانی 1989 تا 1994 شارەوانی یوکسەکۆڤا (لە پارێزگای هەکاری) بووە، ئەمڕۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.
بولدان چەند ڕۆژ پێش ئەمە تووشی حەمڵەی دڵ هاتبووە و خرابووە بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی دەوڵەتی یوکسەکۆڤا. ئەمڕۆ بەیانی بۆ جاری دووەم حەمڵەی دڵی تووش هات و سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، گیانی لەدەست دا. دوای ئاشکرابوونی هەواڵی کۆچی دواییکردنی، خزان، نزیکان و کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی یوکسەکۆڤا سەردانی نەخۆشخانەکەیان کرد.
بولدان ساڵی 1948 لە یوکسەکۆڤا لەدایک بووە. لە هەڵبژاردنی شارەوانیی ساڵی 1989، لە لیستی پارتی خەڵکی سۆشیال دیموکرات (SHP) بووە بە شارەوان.
ژیانی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1994 گۆڕا. برای، سەواش بولدان، لەگەڵ عەدنان یلدریم و حاجی کەرەی، لەبەردەم هۆتێلێک لە Yeşilköy ی ئیستانبول دەستبەسەر کران. تەرمی بێگیانی سێیانیان ڕۆژی دواتر لە Yığılca ی پارێزگای بۆلو دۆزرایەوە.
بولدان دوای کوشتنی برای خۆی، تورکیای بەجێهێشت و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو. ئەو بووە ئەو کەسەی دۆسیەی سەواش بولدانی بردووەتە بەردەم دادگای ئەورووپا بۆ مافی مرۆڤ. دادگاکە بڕیاری دا کە تورکیا تەلافی بدات بە خێزانەکە.
دوای 19 ساڵ ژیان لە ئەورووپا، ساڵی 2014 گەڕایەوە یوکسەکۆڤا. بولدان کە بە نووسەریشی ناسرابوو، یەکێک بوو لە کەسایەتییە کۆمەلایەتییەکانی ناوچەکە کە بە چالاکیی لە پێناو ئاشتی و ئاشتبوونەوە ناسرابوو.
نەجدەت بولدان برای مێردی پەروین بولدان، ئەندامی پەرلەمان لە وان لە پارتی دەم، بوو.
