داعش لە هەسەکە هێرشی ئینتیحاریی کردە سەر ناوەندی ئاسایش: 2 کەس کوژران, 5 کەس بریندار بوون
شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشی ئینتیحاریان کردە سەر ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایش لە گەڕەکی موشەیرفەی هەسەکە. لە هێرشەکەدا 2 کەس گیانی لەدەستدا و 5 ئەفسەری ئاسایش بریندار بوون.

Rastinewsلە شاری هەسەکەی ڕۆژئاوا، داعش ئامانجی هێزەکانی ئاسایشی گرتە بەر. هێرشەکە شەوی ڕابردوو کرایە سەر ناوەندێکی ئاسایش لە گەڕەکی موشەیرفە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە هەسەکە بۆ ڕووداو، هێرشەکەی دوو ئینتیحاریی داعش جێبەجێ کردووە. یەکێک لە ئینتیحارییەکان هەوڵیدا بە مۆتوسیکلێت بچێتە ناو ناوەندەکەوە. ئەوی دیکەیان لەبەردەم دەرگاکە خۆی بەتەقە کرد.
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی هەسەکە، مەروان عەلی، ڕاگەیاند کە لە هێرشەکەدا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەپێی زانیاری عەلی، هەروەها 5 کەس لە هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون.
دەربارەی ژمارەی هێرشکەران چەند ڕایەکی جیاواز هەیە. یەکەی میدیای پابەند بە فەرمانداری هەسەکە ڕایگەیاند کە چوار کەس بەشداری هێرشەکەیان کردووە.
هێزەکانی ئاسایش دوای هێرشەکە ناوچەکەیان گەمارۆ دا.
