بازدان بۆ ناوەڕۆک
جیهان1 خولەک خوێندنەوە

ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدەت: ئێران لەوانەیە کارمەندانی ئەمریکی بکەتە ئامانج

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕاگەیاند کە ئێران بنکەکانی ئەمریکا لە بەحرەین و کوویتی کردووەتە ئامانج، و بانگهێشتی هەموو هاوڵاتییە ئەمریکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد کە لە ئاستی بەرزترین وریاییدا بن. لە هۆشدارییەکەدا ئاماژە بە هەوڵەکانی ئێران درا بۆ کردنی کارمەند و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئامانج.

بڵاوی بکەرەوە
ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدەت: ئێران لەوانەیە کارمەندانی ئەمریکی بکەتە ئامانج

Rastinewsباڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە هۆشدارییەکی ئاسایشی کە دوێنێ بڵاوی کردەوە، بانگهێشتی هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد وریا بن. لە هۆشدارییەکەدا هاتووە کە هەڕەشەی هێرشی چەکداری لەلایەن حوسییەکانی پشتیوانیکراو لە ئێرانەوە زیادی کردووە، هەروەها ئێران هەوڵی ئەوە دەدەت کارمەند و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج.

بەگوێرەی باڵیۆزخانەکە، ئێران هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە بەحرەین و کوویت. لەلایەکی دیکەوە، حوسییەکان لە هێرشەکانیان بەرامبەر بە عەرەبستانی سعودی، فڕۆکەخانە و تەوەرە گرنگەکانی زیرەوبەرزیان کردووەتە ئامانج. لەم هێرشانەدا چەند هاوڵاتییەک گیانی خۆیان لەدەستداوە و هاتووچۆی ئاسمانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەوتووەتە گیروگرفت.

باڵیۆزخانەکە بە هۆشداریدانی ئەوەی کە «پێکدادانەکان بە خێرایی لەوانەیە بەرەو پێشبچن»، ئاماژەی بەوە دا کە ئێران و حوسییەکان و گروپەکانی تری نزیک لە ئێران، لەوانەیە بەرژەوەندی و کۆمپانیا و دامودەزگاکانی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا بکەنە ئامانج.

فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش خراوەتە ناو لیستەکە

باڵیۆزخانەکە داوای لە هاوڵاتییان کرد خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵوەشاندنەوەی فڕۆکەوانییەکان، داخستنی بۆشایی ئاسمانی و کەوتنی گیروگرفت لە گەشتوگوزار. بۆ چاودێریکردنی دۆخی فڕۆکەوانییەکان، لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسرە، ناونیشانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانیش بڵاو کرایەوە.

ئامۆژگاری بە هاوڵاتییانی ئەمریکی کرا دوور بکەونەوە لە ناڕەزایەتییەکان، شوێنە قەرەباڵغەکان و ناوچەکانی پڕ لە پۆلیس، کەمتر بەرچاو بکەون و لە شوێنەکانی پەیوەندیدار بە ئەمریکاوە وریاتر بن. هەروەها داوا لێکرا لەکاتی هێرشی ئاسمانیدا دوور بکەونەوە لە دەرگا و پەنجەرەی شووشەیی.

باڵیۆزخانەکە و کۆنسولگەرییە گشتییەکەی هەولێر بە بەردەوامی خزمەتگوزارییە کۆنسولییە ئاساییەکانیان پێشکەش دەکەن. بەڵام باڵیۆزخانەکە بەهۆی پشووی ڕۆژی سوپاسگوزاری لە ڕێکەوتی 26 تا 29ی نوامبر داخراو دەبێت.

باڵیۆزخانەی بەغدا پێشتر، پێش دوو ڕۆژ، بەهۆی گرژیی ناوچەکەوە هۆشداری بە ئەمریکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دابوو و ڕایگەیاندبوو کە لەوانەیە هەڵوەشاندنەوەی فڕۆکەوانییەکان، داخستنی بۆشایی ئاسمانی و کەوتنی گیروگرفت لە گەشتوگوزار ڕووبدەن.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدەت: ئێران لەوانەیە کارمەندانی ئەمریکی بکەتە ئامانج — Rastinews