سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانێکی چاوەڕواننەکراوی هەولێری کرد

Rastinewsسەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق فالح الفیاض، ئەمرۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
بەپێی ڕایگەیاندنی سەرکردایەتی بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرا. بارزانی ڕایگەیاند کە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی دەکرێت لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن.
هەروەها هەمان ڕۆژ، الفیاض لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیدا کۆبووەوە. بەپێی ڕایگەیاندنی نووسینگەی الفیاض، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئاسایشی عێراق و دۆسیە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان دوو حکوومەتەکە کرا.
ئەم سەردانە ڕۆژی دوای ئەوە ڕووی دا کە هێزەکانی سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی دوێنێ چوونە ناو شاری جورف الصخر، کە ماوەی 12 ساڵە لەژێر دەسەڵاتی کتائب حزباللەدا بووە. سەرۆکی وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت هیچ چەکێک نامێنێت و دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف الصخرەوە بۆ هەموو وڵات فراوان دەکرێت.
