بازدان بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژەڤ7 خولەک خوێندنەوە

ڕەمزان باکور: باشوور نەبووە ناوەندی نەتەوەیی کوردان

بڵاوی بکەرەوە
ڕەمزان باکور: باشوور نەبووە ناوەندی نەتەوەیی کوردان

Rastinewsتا ئێستا بابەتی نووسینەکانم زمانی کوردی بوو، بەلام ئەم جارە لەبەر ڕووداوەکانی سەردەمی دوایی لە باشووری کوردستان، ویستم بە هەندێک لە ئەزموونەکانی خۆم، باری ئەمڕۆی باشوور بۆ خوێنەران ڕوونتر بکەمەوە. داخۆ لەمەوپێش و هەتا ئێستاش، لەلایەن سیاسەتمەدار و ڕێکخراوە سیاسییەکانی باشووری کوردستانەوە عەقلی دەوڵەت نەبووە و هەر نییە. مەبەستم ڕەشکردنەوە نییە، هەروەها نووسینی مێژووی نزیکی باشووری کوردستانیش نییە. بەڵکوو بە هەندێک لە ئەزموونەکانی خۆم دەمەوێت خوێنەر تێبگات و بزانێت لە باشووری کوردستان چ ئاستێکی هۆشیاری و تێگەیشتن هەیە.

لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لەنێو کوردانی هەموو جیهاندا هیوایەک هەبوو، هەر ماوەتەوەش، کە باشووری کوردستان ببێتە بناغەیەکی گشتی و نەتەوەیی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی جیهان. بەڵام دیسان دەڵێم، داخۆ لە باشووری کوردستان هۆشمەندییەک بەگوێرەی ئەم هیواکانی گەلی کورد بوونی نییە. لە دەستپێکی شۆڕشی باشوورەوە هەتا ئەمڕۆ، لە جیاتی یەکگرتوویی و پێکەوە خەباتکردن بۆ ئازادی گەلی کورد و دەوڵەتبوونی کوردستان، دژایەتی یەکتریان کردووە و لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار براکوژی کردووە، هەتا ئێستاش دژایەتی یەکتر دەکەن. ساڵی 1986 یەکەم جار بوو چووم بۆ باشووری کوردستان. لە ناوچەی بەهدینان، لە دەوروبەری چیای مەتینا، لە چەند شوێن و گوندێکدا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دانیشتم و قسەم لەگەڵیان کرد. پرسیارم لێیان دەکرد و گوێم لێیان دەگرت. لەو کاتەدا لەو ناوچەیە هێز و یەکەکانی PDK هەبوو، هەرچەندە کەمتر بەڵام هێز و یەکەکانی YNK و هێزی پەکەکەش هەبوو، هەروەها یەکەکانی پارتی کۆمۆنیستی عێراقیش هەبوون، لەگەڵ بنکە و بارەگاکانیان کە بە ناوی مەقەر ناسرابوون. تەنانەت ئاشووریەکانی باشووری کوردستانیش پارتێکیان بە ناوی پارتی ڕزگاری ئاشوورییەکان دامەزرێنابوو و چەکدارانی خۆیانیش هەبوو. هەروەها لەو کاتەدا شەڕی نێوان دەوڵەتی ئێران و عێراق بە گەرمی خۆیەوە بەردەوام بوو.

کاتێک لەگەڵ پێشمەرگە دانیشتبووم، فەرماندەی پێشمەرگە قسەی لەسەر شۆڕش کردەوە. لەو کاتەدا بە فەرماندەکەم گوت: بۆچی ئێوە پارتەکانی کوردستان ئەم دەرفەتەی بەردەستتان بۆ ئازادی کوردستان بەکارناهێنن؟ شەڕی ئێران و عێراق بەردەوامە، ئێوە دەتوانن چەک بە دەستبخەن، بۆچی هێزێکی سەربازی نەتەوەیی دامەزرێنن؟ فەرماندەی پێشمەرگە وتی: پێویست ناکات شتی وا بکەین، ئێمە خۆمان لەناو شۆڕشدا لەگەڵ هەموو ئەو پارتانەی دژی دەوڵەتی عێراقن هاوپەیمانین. پرسیارێکی دیکەم لێکرد و گوتم: ئەگەر دەوڵەتی ئێران و عێراق چاک بکەنەوە و شەڕەکەی نێوانیان کۆتایی پێبهێنن، ئایا ئێوە بەم شێوەیە دەتوانن گەلی کورد بپارێزن و کوردستان ڕزگار بکەن؟ فەرماندەی پێشمەرگە وتی: شتی وا نابێت. ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی ئێران هاوپەیمانین، هەتا گەیشتنمان بە ئامانجی خۆمان و گەیشتنی مافمان، دەوڵەتی ئێران پشتمان بەرنادات. دەوڵەتی ئێران بە یاسای شەریعەت بەڕێوە دەبرێت و بەگوێرەی دادپەروەری قورئانی پیرۆز هەڵسوکەوت دەکات، ستەممان لێ ناکات. پێم وت: ئەوا ئێوە چۆن متمانە بە دەوڵەتی ئێران دەکەن؟ دەوڵەتی ئێران بەشێک لە کوردستانی داگیرکردووە و مافی گەلی کوردی نەداوەتێ. ئەگەر دەوڵەتی ئێران ئەوەندە دادپەروەر بووایە کە تۆ دەیڵێی، بۆچی مافی کوردانی ڕۆژهەلات نادات بە کوردانی ڕۆژهەلات؟ کاتێک ئەم پرسیارەم لێکرد، لێم تووڕە بوو، وەڵامێکی لە بابەتەکە دەرچوو دامێ و وتی: ئێوە گەنجانی باکووری کوردستان خۆتان بێباوەرن. کاتێک ئەم وەڵامەی دامێ، سەرسام بووم و ئیتر پرسیاری تری لێنەکرد. لەگەڵ خۆم گوتم ڕەنگە ئەم کەسە نەزان بێت و لە پلان و ستراتیژییەکانی پارتی خۆی ئاگادار نەبێت. بووە مەرجێک بۆم، لە چەند شوێنی جیاوازی ئەو ناوچەیە دیسان ئەم بابەتەم لەگەڵ پێشمەرگەکان کردەوە و پرسیارم لێکردن. بینیم هەموویان هەمان بیرکردنەوە، هەمان باوەڕ و هەمان قسەیان هەیە. لەو کاتەدا زۆر خەمبار بووم و لە شۆڕش و دۆزەکەیان بێ هیوا بووم.

کاتێک بۆ جاری دووەم چووم بۆ باشووری کوردستان، شایەتی ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشم بووم. ئەو ڕووداوەی شایەتی بووم، بەتەنها خۆی گوزارشتێکی درێژی دەویت. لەو کاتەدا لە گوندی بێسفکێ لە ناوچەی بەهدینان، ئاغایەکی سەرۆکی جاش هەبوو بەناوی جەعفەری بێسفکی. سەددام حوسێن بە تاوانی یارمەتیدانی پێشمەرگە کوشتی. کاتێک ئەو سەرۆک جاشە لەلایەن سەددام حوسێنەوە کوژرا، ئەو جاشانەی پەیوەست بە جەعفەری بێسفکی بوون، بوونە پشتیوانی پێشمەرگە و لەگەڵ پێشمەرگە یەکەوە هێرشیان بردە سەر بارەگای سەربازی بە ناوی بارەگای مانگێژکە. پێشمەرگە لەگەڵ جاشانی جەعفەری بێسفکی بارەگای مانگێژکەیان گرت، هەموو سەربازەکانی سەددامیان بە دیل گرت و دەستیان خستە سەر کۆگای چەکەکانیان. ئەو چالاکییە پێشمەرگە لە ئاژانسەکانی جیهان دەنگی دایەوە. زۆر دڵخۆش بووم، بە تایبەتی لەبەر کۆگای چەکەکە. لەگەڵ خۆم دەمگوت زۆر چەک کەوتووەتە دەست پێشمەرگە و بەو چەکانە پێشمەرگە بەهێزتر دەبێت. بەڵام پاش چەند ڕۆژێک بیستم پێشمەرگە و جاشانی جەعفەری بێسفکی ئەو چەکانەیان بە قاچاخچییان فرۆشتووە. بە چاوی خۆم بینیم کە قاچاخچییەکان ئەو چەکانەیان لەسەر هێستر بارکرد و بۆ فرۆشتن بۆ باکووری کوردستان دەبردن. لەو کاتەدا سەرسام بووم و بە هەموو کەسێکم دەگوت: ئەو چەکانەی کەوتبووە دەست هێزێک، کاتێک بفرۆشرێن، ئەوا ئەو هێزە هێزێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکوو هێزێکی میلیشیایە. ئەگەر چەک بکەوێتە دەست هێزێک و ئەو چەکە لەلایەن ئەندامانی ئەو هێزەوە بفرۆشرێت، ئەوا لەو هێزەدا عەقلی دەوڵەت بوونی نییە، نیشتیمان و دەوڵەت بەو هێزە بنیاد نانرێن.

پاش ئەوە چەندین جاری تر چووم بۆ باشووری کوردستان. پاش کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق و دەستپێکردنی جوڵانەوەی ئەنفال، دیسان چووم بۆ باشووری کوردستان. لەو کاتەدا بینیم چۆن هێزەکانی پێشمەرگە لێک بوون، بە ناوی پێشمەرگەوە هیچ شت و کەسێک نەمابوو. خەڵکی باشوور بەبێ پاراستن کەوتبووە بەر هێرشەکانی جوڵانەوەی ئەنفال. ئەو کەسانەی خۆیان بە پێشمەرگە ناودەبرد، بینیم لەسەر سنووری تورکیا چۆن چەکەکانی خۆیان دەستی سەربازانی تورکیایان دەکرد و دەیانویست بە پەلە لە سنوورەوە بپەڕنەوە بۆ باکوور. لەو کاتەدا زۆر داخم بەو چەکانە و بەو پارچەی کوردستان هات. پاش جوڵانەوەی ئەنفال و ڕاپەڕینی ساڵی 1992، دیسان چووم بۆ باشووری کوردستان. لەو کاتەدا هێڵی جیهانی 36 کە بۆ پاراستن و قەدەغەکردنی فڕینی فرۆکەی جەنگی ڕاگەیەنرا بوو، جێبەجێ ببوو. لەو کاتەدا دەوڵەتی تورکیا هەڕەشەی لە باشووری کوردستان دەکرد و دەیویست باشووری کوردستان داگیر بکات. پێشمەرگە لە سەر چیای بێخێر چەپەری پاراستنیان دەکۆلا. لە ناوچەی زاخۆ و شاری دهۆک چاوپێکەوتنم لەگەڵ بەرپرسانی PDK کرد و پێم وتن: ئێوە چۆن خۆتان دەپارێزن؟ بەرپرسانی KDP وتیان: ئێمە وەک ئامادەکارییەکی پاراستن تێیدا گرتووین، لە ناو جوڵان و هەنگاودانیندا، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی مان نەپارێزن، ئێمە ناتوانین خۆمان بپارێزین، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕمان وایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی وامان دەپارێزن. بە بەرپرسەکەم وت: جووەکان لە ساڵێکدا دەوڵەتی خۆیان بە ناوی ئیسرائیل دامەزراند و لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا بوونە دەوڵەتێکی بەهێز. ئێوە لەژێر پاراستنی هێڵی 36دان، بۆچی هەتا ئێستا پارتەکانی باشووری کوردستان یەکگرتوویی پەیدا ناکەن و وەک جووەکان لە ئێستاوە هێزێکی نەتەوەیی دانانێن تاکوو بتوانن خۆتان بپارێزن؟ وەڵامەکە تەنها ئەمە بوو: \"ئێمە ناتوانین\". هیچی تریان نەوت.

دیسان لە ساڵی 2015 لە باشووری کوردستان بووم. بۆ ڕۆمانی دووەمم، بەناوی ژنێک و ژیانێک، لەیلا تیاری، توێژینەوەم دەکرد. لەو کاتەدا ناکۆکی لە نێوان KDP و YNK دا هەبوو. سەردانی هەندێک بەرپرسی زاخۆ، دهۆک و ئاکرێ کرد و لەسەر ناکۆکییەکانی هەرێم قسەمان کرد. دیسان بەرپرسانی سیاسی بە هەمان هۆشمەندی دەیانوت: ئەگەر YNK بێت و ڕازی بیت و بەپێی قسەی ئێمە بجووڵێتەوە، ئەوا ئێمە پێکەوە خزمەتی گەلی خۆمان دەکەین، ئەگەر نا ئەوان لە ناوچەی خۆیان و ئێمە لە ناوچەی خۆمان، ئێوەش خۆتان لە کاری ئێمە مەخەنە ناو. ئەمە کوردستانی ئێمەیە، ئێوەش بڕۆن بۆ کوردستانی خۆتان. جگە لە باری سیاسی، لەبارەی پەروەردەیەکی بە زمانێکی هاوبەش، یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر یەک فەرماندەیی، فەرمی بوون، ڕێکخراوی فەرمی، دادگا و دادوەریی باشووری کوردستان و زۆر بابەتی تریش لەگەڵیان قسەم کرد. نامەوێ لەم نووسینەدا ئەم بابەتانە و هەموو ئازموونەکانم لە باشووری کوردستان، لەگەڵ ئەو بابەتانەی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی قسەم لەسەریان کردووە، هەمووی بنووسم و ئەم نووسینە زیاتر درێژ بکەمەوە.

بە کورتی بڵێم: لەبەر ئەوەی من لە باشووری کوردستان بینیوم و لە بەرپرسانی باشووری کوردستان بیستوومە، دەتوانم بڵێم زۆر لە عەقلی دەوڵەت دوورن. باوەڕم وانییە کە باشووری کوردستان، بۆ داهاتووی خۆی و بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان و کوردانی جیهان، ببێتە بناغە و ناوەندێکی گشتی. هەرگیز خۆیان بەخۆیان کۆنەبوونەتەوە و یەکگرتوویی پەیدانەکردووە. هەمیشە دەوڵەتانی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەوانیان کۆکردووەتەوە. بە باوەڕی من، پارتەکانی کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا، زۆر لە ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوەیی و دەوڵەتبوونی گەلی کورد دوورکەوتوونەتەوە. کەوتوونەتە بەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان و ڕێکخراوەکانی خۆیان. لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لەلایەن ڕێکخراو و پارتییەکانەوە، کورد و کوردستان پێویستی بە زیندووبوونەوەیەکی نوێ هەیە.

کاتێک بۆ یەکەم جار پەرلەمانی باشووری کوردستان کۆبووەوە، هاوسەری سەرۆک کۆماری فەرانسا، دانیێل میتەران، وتارێکی پێشکەش کردبوو. ئامۆژگاریم بۆ هەموو کوردێک ئەوەیە: گوێ لە وتاری دانیێل میتەران، کە ڕۆحی شاد بێت، بگرن.

 

بۆچوونەکانی ئەم نووسینە هی نووسەرەکەیەتی؛ لەوانەیە لەگەڵ سیاسەتی بڵاوکردنەوەی Rastinews بگونجێت یان نەگونجێت. Rastinews پلاتفۆرمێکی ئازادە و بەرەوڕووی بۆچوونی جیاواز کراوەیە.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر