بازدان بۆ ناوەڕۆک
سیاسەت2 خولەک خوێندنەوە

پەیامی ئاکەپە بۆ پەژاک: دوای تێکەلبوونی هسد و کشانەوەی یەبەشە، نۆرە گەیشتووەتە پەژاک

وتەبێری ئاکەپە، ئۆمەر چەلیک، ئەو بۆچوونانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن پرۆسەکە ئێران و پەژاک لەخۆ ناگرێت. ئەو وتی: «هەنگاوەکانی سوریا، عێراق و ئێران لەیەکتر جیاناکرێنەوە.» چەلیک کە بە ئاشکرا پشتگیری لە هەڵسەنگاندنەکەی ٥٠ بڕگەیی دەولەت باغچەلی، سەرۆکی مەهەپە، کرد، وتی: «پێشنیار دەکەم هەموو کەس ئەو ٥٠ بڕگەیە بخوێننەوە.»

بڵاوی بکەرەوە
پەیامی ئاکەپە بۆ پەژاک: دوای تێکەلبوونی هسد و کشانەوەی یەبەشە، نۆرە گەیشتووەتە پەژاک

Rastinewsجێگری سەرۆکی ئاکەپە و وتەبێری پارتییەکە، ئۆمەر چەلیک، بە ئاشکرایی ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەی «تورکیای بێ تیرۆر» کە ئەنقەرە بەڕێوەی دەبات، لە سنووری تورکیادا ناوەستێت. ئەو وتی پێکهاتە چەکدارییەکانی ڕۆژئاوا، شەنگال و ڕۆژهەلات بەشێکن لە هەمان ئامانج.

چەلیک ئەمەی گوت دوای ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ناوەندی (MYK) ئاکەپە کە بە بەڕێوەبەریی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ناوەندی گشتی ئاکەپە بەڕێوەچوو، وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

چەلیک کە ئاماژەی بەوە دا هەندێک پڕوپاگەندە باڵاو دەکرێنەوە بۆ ئەوەی وا دەربخرێت پرۆسەکە ئێران و پەژاک لەخۆ ناگرێت، وتی: «هەروەک تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر لەیەکتر جیانابنەوە و دەست بە دەستن، لە ڕووی ناوچەی بێ تیرۆرەوە، هەنگاوەکانی سوریا، عێراق و ئێران جیاناکرێنەوە.»

سێ وڵات، سێ ڕێگەی جیاواز

بەپێی قسەی چەلیک، لە هەر وڵاتێکدا دەکرێت ڕێگەیەکی جیاواز بگیرێتە بەر. وتەبێرەکە تێکەلبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ دیمەشق و کشانەوەی یەبەشە لە شەنگال وەک نموونەی دوو ڕێگەی جیاواز هێنایەوە.

زیادی کرد کە دۆخێکی هاوشێوە لەبارەی پەژاکیشەوە لەوانەیە ڕووبدات، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر چۆنیەتی ئەو ڕێگەیە نەدا.

قسەکانی چەلیک بە ئاشکرایی دەریخست کە ڕۆژهەلاتیش لە ژمێریاری ئەنقەرە بۆ پرۆسەکەدا جێی هەیە.

«پێشنیار دەکەم هەموو کەس ئەو ٥٠ بڕگەیە بخوێننەوە»

هەروەها پرسیار لە چەلیک کرا دەربارەی هەڵسەنگاندنەکەی ٥٠ بڕگەیی کە دەولەت باغچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پرۆسەکە ڕیزبەندی کردبوو.

وتەبێری ئاکەپە ئەو بڕگانەی بە «بنەما، نەقشەی ڕێگا و دیدگاکان کە پێویستە بە وریاییەوە بخوێنرێنەوە» وەسف کرد. بە باوەڕی ئەو، باغچەلی وەڵامێکی وریاو و دانایانەی داوەتەوە بە گفتوگۆ و هەڵوێستە نەرێنییەکان سەبارەت بە پرۆسەکە. وتی: «پێشنیار دەکەم هەموو کەس ئەو ٥٠ بڕگەیە بخوێننەوە.»

چەلیک ئەوەشی خستە ڕوو کە مۆدێل و فۆرموڵە چارەسەرکەرەکانی ئێستا چیتر بەس نین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. وتی پێویستە بێ لادان لە بنەماکان، مۆدێل و یەکسانییەکی نوێ بدۆزرێتەوە کە هەموان لەخۆ بگرێت.

وتەبێرەکە ئاماژەی کرد کە پرۆسەکە خاڵێکی جێگیری ئاژەندای ئاکەپەیە. زیادی کرد کە ئەو ڕێگایەی تا ئێستا گیراوەتە بەر بە «زۆر بەنرخ» دادەنێت و نەقشەی ڕێگاش دیار بووەتەوە.

قۆناغی یەبەشە لە شەنگال کۆتایی هاتبوو

یەبەشە لە ڕاگەیاندنێکدا لە ئاهەنگێک کە لە 26ی تشرینی یەکەم لەسەر شاخی شەنگال لەگەڵ سوپای عێراق بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند هەلدەوەشێتەوە. بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە، هێزەکە کە 4,165 کەسی تێدا بووە، پێکهاتەی سەربەخۆی سەربازی خۆی کۆتایی پێ دەهێنێت و دەکەوێتە ژێر فەرماندەی هێزەکانی عێراق.

بەپێی هەواڵی ڕووداو، سەباح نۆمان، وتەبێری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارییەکانی عێراق، لە 28ی تشرینی یەکەم ڕاگەیاند کە هەموو یەکەکانی پەیوەندیدار بە یەبەشە چوونەتە ژێر هێزە ئاسایشییە فەرمییەکانی عێراق و سوپاش جێگیریگەکانی شاخی شەنگالی وەرگرتووە.

یەبەشە دوای ئەو کوشتارەی داعش لە ئاگۆستی 2014 لە دژی کوردە ئێزدییەکان ئەنجامی دا، لە شەنگال دامەزرا.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    پەیامی ئاکەپە بۆ پەژاک: دوای تێکەلبوونی هسد و کشانەوەی یەبەشە، نۆرە گەیشتووەتە پەژاک — Rastinews