بازدان بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژەڤ1 خولەک خوێندنەوە

دوای سوپەرمارکێت و بانکی خوێن، ئێستا لا پۆست: له فرانسا داتای 22 ملیۆن کەس دزراوە

کۆمپانیای پۆستی نیشتمانی فرانسا، لا پۆست، دووپاتی کردەوە که له هێرشێکی سایبەری له ناوەڕاستی مانگی ئەیلول له سەر لکە دیجیتالییەکەی، مایلێڤا، زانیاری 22 ملیۆن کەس دزراوە. لێکۆلینەوەی دادوەری سەبارەت بەم ڕووداوە بەردەوامە.

بڵاوی بکەرەوە
دوای سوپەرمارکێت و بانکی خوێن، ئێستا لا پۆست: له فرانسا داتای 22 ملیۆن کەس دزراوە

Rastinewsکۆمپانیای پۆستی نیشتمانی فرانسا، لا پۆست، ڕاگەیاند که له هێرشێکی سایبەری بۆ سەر پلاتفۆرمی مایلێڤا، کە لەژێر چەتری دۆکاپۆستدایە، زانیاری 22 ملیۆن کەس دەستکەوتووە. ئەم ژمارەیە نزیکەی سێیەکی دانیشتوانی وڵاتەکەیە.

مایلێڤا پلاتفۆرمێکە کە کۆمپانیاکان لەڕێگەیەوە فاتورە، لیستی موچە، نامەی بریاردار و نامەنووسی فەرمی خۆیان لەسەر ئینتەرنێت دەنێرن. ئەم پلاتفۆرمە زیاتر له 70 هەزار بەکارهێنەری دامودەزگایی هەیە.

هێرشەکە له ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا ڕوویدا. دۆکاپۆست بۆ شەش ڕۆژ پلاتفۆرمەکەی داخست و خزمەتگوزارییەکان له 29ی ئەیلول دووبارە کرانەوە.

لەوانەیە ناوەڕۆکی نامەکانیش خوێندرابێتەوە

لەنێو زانیاریە دزراوەکاندا ناو، ناوی خێزانی و ناونیشانی پۆستی کڕیارانی ئەو کۆمپانیایانە هەیە کە مایلێڤا بەکاردەهێنن. میدیای فەرانسی نووسیویەتی کە هێرشکەرانیش توانیویانە بگەنە ناوەڕۆکی هەندێک نامەنووسی.

گوتراوە ژمارەی فاتورەی نامەکانی بیرخستنەوەی پارەدان، بەروارەکانی چارەسەری پزیشکی و بڕی قەرزیش دزراون. ئەم زانیارییە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە و لا پۆست هیچ وردەکارییەکی لەبارەوە نەداوە.

کۆمپانیای خانووبەرەی کۆمەلایەتی وەک فلاندر ئۆپال هابیتات و ئالتێئال له سەرەتای مانگی نۆڤامبردا ڕایانگەیاند که زانیاری کرێچییانیان لەم هێرشەدا دزراوە. میدیای فەرانسی ئاگاداریی داوە که لەوانەیە ناونیشانە دزراوەکان بۆ ساختەکاری بە ڕێگەی فاتورە و نامەی پارەدانی ساختەوە بەکاربهێنرێن.

سوپەرمارکێت و بانکی خوێنیش بوونەتە ئامانج

له شەوی نێوان 11 و 12ی ئۆکتۆبر، سیستەمی ساردکەرەوەی سەدان سوپەرمارکێت هاک کرا. ڕۆلاند لێسکیر، وەزیری دارایی فەرانسا، ڕاگەیاند که نزیکەی 700 دوکان، لەوانە کارفوور، ئینتێرمارشێ، مۆنۆپری و کۆپراتیڤ یو، کاریگەریی لێکراوە. دوکانەکان ناچار بوون بڕێکی زۆر لە بەرهەمی ساردیان لەناوببرن.

له شەوی نێوان 1 و 2ی نۆڤامبریش، کۆمپانیای کوولوۆرڵد کە خزمەتگوزاری ساردکردنەوە بۆ دامەزراوەی خوێنی فەرانسا (EFS) دابین دەکات، کرایە ئامانج. هێرشکەران گەرمی کۆگای پلازمایان لە 30 پلەی ژێر سفرەوە بۆ 110 پلەی سەرووی سفر بەرز کردەوە. تەکنیسیەنی چاودێر لەوپەڕیدا هەستیان بە باری کێشەکە کرد، و دامەزراوەکە ڕاگەیاند که هیچ کاریگەرییەکی تەندروستی دەستنیشان نەکراوە.

هێشتا نازانرێت کێ لەپشت ئەم هێرشانەوەیە. بەپێی هەواڵی لە فیگارو و ئەژانسی فەرانسی پرێس (AFP)، لا پۆست له 14ی نۆڤامبردا ڕایگەیاند که لێکۆلینەوەی دادوەری سەبارەت بە هێرشی سەر مایلێڤا بەردەوامە.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر