بازدان بۆ ناوەڕۆک
سیاسەت3 خولەک خوێندنەوە

تایب تەمەل: ئەنجومەنی ئۆجەلان بەزووی دەست بە کار دەکات، ئەرکی گەڕاوەکان یەک بە یەک لەلایەن ئۆجەلانەوە دیاری دەکرێن

ئۆجەلان دەتوانێ گەلانی تورکیاش قەناعەت پێ بکات. ئۆجەلان دەڵێ: ‹هەموو ئەو وێنایانەی لەسەر من دروستکراوە لەبەرامبەر گەلانی تورکیادا دەشکێنم و پڕۆژەکەمان پێشکەش دەکەم.› ئامادەکارییەکانمان هەن؛ کارمان هەیە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگای کۆمۆنال و دیموکراتیک لە باکووری کوردستان و تورکیا. بە گەورەترین ئەگەر بە کۆنگرەیەک ڕادەگەیەنرێت. ئێمەش چاوەڕێی گەڕانەوەکانین؛ هەم گەڕانەوەی ئەندامانی تەوژم و هەم کەسانی دەرەوەی وڵات. ئەوانەش دینامیکی گەورە دەبن. ئۆجەلان دەربارەی کەسانی گەڕاوەش دەڵێ: ‹ئەرکی هەریەکەیان من یەک بە یەک دیاری دەکەم.›

بڵاوی بکەرەوە
تایب تەمەل: ئەنجومەنی ئۆجەلان بەزووی دەست بە کار دەکات، ئەرکی گەڕاوەکان یەک بە یەک لەلایەن ئۆجەلانەوە دیاری دەکرێن

Rastinewsیاریدەدەری سەرۆکی گشتی هاوبەشی پارتی دەم، تایب تەمەل، لە بەرنامەیەکی نوچە تیڤیدا هەڵسەنگاندنی خۆی سەبارەت بە «پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک» خستە ڕوو.

تەمەل ڕایگەیاند کە پرۆسەکە سەرەرای زۆر گرفت و ئاستەنگ گەیشتووەتە قۆناغێکی دیاریکراو، و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ هەموو لایەنەکان قورس دەبن. بە قسەی تەمەل، پرۆسەکە بە ویستی ڕابەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجەلان گەیشتووەتە ئەم خاڵە، و گوتی: «ئەگەر ڕابەر ئۆجەلان نەبوایە و گەلی کورد ویستی پاراستنی خۆی لەم ئاگرەدا نەبوایە، بۆ هیچ کەسێکی تری تەوژمی ئازادی هەنگاوی وای نەدەنرا.»

تەمەل بە وتنی ئەوەی پرۆسەکە پرۆسەیەکە کە هەردوو لایەن قازانج لێ دەبەن، گوتی: «لە 27ی شوباتی 2025ەوە ئاگربەستێک لەنێوان دەوڵەت و تەوژمی ئازادیدا بەرقەرارە. جەنگ ڕاوەستا. ئەمە قۆناغی یەکەم بوو. تەوژمی ئازادی هەنگاوەکانی پێویستی نا، خۆی هەڵوەشاندەوە و چەکەکانی سووتاند. لە هیچ پرۆسەیەکدا هەنگاوی ئەوەندە گەورە نەنرابوو. پێکهێنانی کۆمیسیۆنی پەرلەمان، سەردانی کۆمیسیۆنەکە بۆ گزیرەی ئیمرالی و دەرچوونی یاسای چوارچێوەش ئەنجامی گوتوبێژەکانن.»

سەرنجڕاکێشترین خاڵەکانی قسەکانی تایب تەمەل بەم جۆرەیە:

«ئەمڕۆ پێویستە هەنگاو بنرێت، کۆما جڤاکێن کوردستانیش ئەمە دەڵێ، ئیتر پێویستە هەنگاو بنرێت. بۆچی گەیشتینە ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەنگاو بنێت و لەوێ بوەستا، ڕاستی ئەوەیە بیرۆکەیەک هەیە دەیبەرێتە ئەوێ. بۆ نموونە، ئەگەر سەیری قسەکانی بەحچەلی و بەرپرسانی دەوڵەت بکەین، دەوڵەتیش لەم قۆناغەدا پێویستی بە پرۆسەکە هەیە. لە دۆخی نوێی سیاسیدا، بەبێ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە نایتوانێ خۆی بەرەوپێش ببات و بەردەوام بێت. چونکە گەلی کورد نەهاتە لەناوبردن. کەفەنی خۆی دڕاند و نەیتوانرا لەناوبردرێت. بۆیە ئیتر ئەو ئەنجومەنەی عەبدوللا ئۆجەلان تێیدا بەشدارە دەست بە کار دەکات و بەڵێ، مەرج و بارودۆخەکان ڕێکدەخرێن، کارەکان بەردەوام دەبن. باوەڕم وایە ئەو ئەنجومەنەی عەبدوللا ئۆجەلان تێیدایە بەزووی دەست بە کار دەکات و ئەمە ڕادەگەیەنرێت. پاشان ئێمەی ڕۆژنامەنووسان دەچین و بە ئازادی لەگەڵیدا دیدار دەکەین و پەیوەندی ڕاستەوخۆی عەبدوللا ئۆجەلان لەگەڵ گەل دەستەبەر دەبێت.»

‹هەماهەنگی ئەنجومەنەکە لەلایەن عەبدوللا ئۆجەلانەوە دەکرێت›

تەمەل ڕایگەیاند کە هەماهەنگی ئەنجومەنەکە لەلایەن ڕابەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجەلانەوە دەکرێت و دەستەکە دەست بە کار دەکات، بەم وشانە:

«دەستەیەکی گەورە پێکدەهێنرێت لە پارێزەران، ئۆجەلان، چالاکوان، ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداران، و هەماهەنگییەکەی ئۆجەلان دەکات؛ دەست بە کار دەکات. دوای ڕاگەیاندنەکە ڕۆژنامەنووسانیش دەچن. گوتوبێژەکان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە و ئیتر پێویستە بکرێنە کردار. مەرج و بارودۆخەکان وای لێدەکەن کە بە زووترین کات ئەم دەستەیە دەست بە کار بکات و ڕۆژنامەنووسانیش بڕۆن. داوای ڕابەر ئۆجەلانیش ئەوەیە ڕۆژنامەنووسان بڕۆن و بیروبۆچوونی خۆی ڕاستەوخۆ بگەیەنن بە ئاسۆی گشتی. بەگوێرەی گوتوبێژ و دانوستانەکان، ئیتر لەم بارەیەوە دواخستن نییە. ڕابەر ئۆجەلان کۆتایی بوونی پرۆسەکەی بە پێشبینی و پێشنیارەکانی خۆی تێپەڕاند. گەلی کورد چاوەڕێی دەنگی ئۆجەلانە. ئۆجەلان دەتوانێ گەلانی تورکیاش قەناعەت پێ بکات. ئۆجەلان دەڵێ: ‹هەموو ئەو وێنایانەی لەسەر من دروستکراوە لەبەرامبەر گەلانی تورکیادا دەشکێنم و پڕۆژەکەمان پێشکەش دەکەم.›»

مەرج و بارودۆخەکانی عەبدوللا ئۆجەلان

تەمەل سەبارەت بە مەرج و بارودۆخەکانی ڕابەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجەلان دوا، ڕایگەیاند کە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی پرۆسەکە هەر ئەو هەنگاوانەن کە نەنراون، و گوتی: «تەوژمی ئازادی لە کۆنگرەدا ئاشکرای کرد کە بۆ نرانی هەنگاو پێویستە مەرج و بارودۆخەکانی ئۆجەلان باشتر بکرێن. لە دانوستانەکاندا دەبینین دەوڵەت مەرجێکی دانا. هەتا چەکەکان بەتەواوی نەبنەوە، هەنگاو نانرێت. بۆیە پێویستە هەنگاوی وەک ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی و گەڕاندنەوەی شارەوانییەکانی زاپتکراو لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە بنرێن. ئەم بارودۆخە بێباوەڕی لە کۆمەڵگای کورددا دروست دەکات. لە هەموو دانوستانێکدا ڕەخنەمان لە بەرپرسانی دەوڵەت ئەمە بووە: ئێوە ڕێگری دەکەن لەوەی کۆمەڵگا باوەڕ بە پرۆسەکە بهێنێ. قسەکانی بەحچەلی، سەرۆکی کۆمار و ئیبراهیم قالنیش دەریدەخەن کە دەوڵەتیش پێویستی بەم پرۆسەیە هەیە. گەلی کورد، سەرەرای هەموو سیاسەتەکانی دەوڵەت، واز لە خەباتی خۆی نەهێناوە و زمانی خۆی پاراستووە.»

‹ئێمەش چاوەڕێی گەڕانەوەکانین›

تەمەل ڕایگەیاند کە پارتی دەمیش خۆی بۆ قۆناغی نوێ ئامادە کردووە، و گوتی:

«ڕەخنەی ڕابەر ئۆجەلان لە ئێمە ئەوە بوو کە قۆناغەکەمان بە باشی تێنەگەیشتووین. نەمانتوانی خەبات و دانوستانمان بگەیەنینە قۆناغێک. دەمانتوانی ئەم پرۆسەیە باشتر بەڕێوە ببەین. بەڵام ئامادەکارییەکانیشمان هەیە. تەوژمی سیاسی دیموکراتیکمان بێگومان گوتوبێژی دابینکردنی مافی یاسایی بوونی گەلی کورد بەڕێوە دەبات. بەڵام لەم پرۆسەیەدا گوتوبێژی ‹چیمان وەرگرت و چیمان دا› هەڵەیە. نابێ بڵێین ‹دەوڵەت نەیدا›. ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی بنیاتنانە. دەوڵەت نادات. هەموو شتێک بە بەهێزکردن و گەورەکردنی خەبات دێتە دی. ئامادەکارییەکانمان هەن؛ کارمان هەیە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگای کۆمۆنال و دیموکراتیک لە باکووری کوردستان و تورکیا. بە گەورەترین ئەگەر بە کۆنگرەیەک ڕادەگەیەنرێت. ئێمەش چاوەڕێی گەڕانەوەکانین؛ هەم گەڕانەوەی ئەندامانی تەوژم و هەم کەسانی دەرەوەی وڵات. ئەوانەش دینامیکی گەورە دەبن. ئۆجەلان دەربارەی کەسانی گەڕاوەش دەڵێ: ‹ئەرکی هەریەکەیان من یەک بە یەک دیاری دەکەم.›»

کێ  چی لە دەستی دێت پێویستە ئەوە بکات

تەمەل سەبارەت بە ڕەخنەکان لەسەر مافی نەتەوەیی زیاتر گوتی:

«ئامانجی ئۆجەلان ئازادبوونی کوردە. کوردایەتی وازلێ نایهێنرێت. پێویستە باوەڕمان بە هێز و خۆشەویستیمان هەبێت و دەست بە کار بین. ئۆجەلان دەڵێ: ‹ئامادەم حیسابی 50 ساڵ بدەم بەڵام حیسابیش دەپرسم.› دوای ئەوەی ئۆجەلان چووە ماڵی نوێ، سکرتاریاکەی بەهێزتر کراوە و لەوێ کارەکانی خۆی بەردەوامە. ئۆجەلان چاوەڕێی دیدارکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووس، چالاکوان و ئەکادیمییانە. دەستەواژەی سەرەکی ئۆجەلان لە پرۆسەکەدا بنیاتنانە. بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکە. هەرکەس چی لە دەستی دێت پێویستە ئەوە بکات.»

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    تایب تەمەل: ئەنجومەنی ئۆجەلان بەزووی دەست بە کار دەکات، ئەرکی گەڕاوەکان یەک بە یەک لەلایەن ئۆجەلانەوە دیاری دەکرێن — Rastinews