بازدان بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست1 خولەک خوێندنەوە

دیمەشق: ئاگرەکەوتنی هێڵی گازی سروشتی لە دێرەزوور دەستکردە

دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند ئاگرەکەوتنەکەی ئێوارەی دوێنێ لە هێڵی گازی سروشتی نێوان دێرەزوور و شوولا دەستکردە بووە. بە لەکارکەوتنی هێڵەکە، ڕۆیشتنی گاز لە کارگەی جبسە بۆ کارگە کارەباکان ڕاوەستا.

بڵاوی بکەرەوە
دیمەشق: ئاگرەکەوتنی هێڵی گازی سروشتی لە دێرەزوور دەستکردە

Rastinewsڕایگەیەندرا ئاگرەکەوتنەکەی هێڵی گازی سروشتی کە لە نێوان شارۆچکەی شوولای باشووری دێرەزوور و ناوەندی شارەکەدا درێژبووەتەوە، دەستکردە بووە.

هیشام سالح، بەرپرسی بواری گازی کۆمپانیای نەوتی سووریا، ڕایگەیاند کە بەهۆی ئاگرەکەوتنەکەوە ڕۆیشتنی گاز لە کارگەی جبسە بۆ کارگە کارەبا بەرهەمهێنەرەکان قەتع کراوە.

سالح ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە داخستنی قاپاغەکانی هەردوو لای شوێنی ئاگرەکەوتنەوە، دەستبەجێ هێڵەکەیان لێک جیا کردەوە. هەروەها ڕایگەیاند کە بەهۆی دابەزینی فشاری گاز لە ناوچەکەدا، کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگر بەردەوامە.

هیچ زانیارییەک دەربارەی تاوانبار نییە

دەوڵەتی دیمەشق هیچ زانیارییەکی دەربارەی ئەوەی کێ و بە چ شێوەیەک دەستکردەکەی ئەنجام داوە باڵو نەکردەوە. هەروەها ڕوون نەکراوەتەوە کە کەی گاز دووبارە بۆ کارگەکان دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕووداو کە پشتی بە ئاژانسی هەواڵنووسی فەرمی سووریا SANA بەستووە، ئاگرەکەوتنەکە ئێوارەی دوێنێ لە نزیک شوولا لەسەر هێڵەکە ڕوویدا.

تیمەکانی بەرگری شارستانی سووریا ناردران بۆ شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگر کرد، لە قۆناغی سەرەتادا هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی هۆکاری دەرکەوتنی ئاگرەکە نەدرا.

ناوچەی نێوان شوولا و دێرەزوور خاوەنی کارگە و هێڵی بۆریی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی گازی سروشتییە.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    دیمەشق: ئاگرەکەوتنی هێڵی گازی سروشتی لە دێرەزوور دەستکردە — Rastinews