بازدان بۆ ناوەڕۆک
کولتوور و هونەر1 خولەک خوێندنەوە

فیلمی بەهمەن غۆبادی کە مارتین سکۆرسیز بەرهەمی هێناوە، لە فێستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆدا نمایش کرا

فیلمی «دارەکان تەماشا دەکەن» (Trees Are Watching)، کە بەهمەن غۆبادی نووسیویەتی و دەرهێناویەتی، ئێڤا گرین لە ڕۆڵی سەرەکیدا یاری تێدا کردووە و مارتین سکۆرسیز بەرهەمهێنەری سەرەکی بووە، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ (TIFF) پێشکەش بە بینەران کرا.

بڵاوی بکەرەوە
فیلمی بەهمەن غۆبادی کە مارتین سکۆرسیز بەرهەمی هێناوە، لە فێستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆدا نمایش کرا

"ئەم فیلمە بۆ من گەشتێکی زۆر تایبەتی بوو"

غۆبادی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەم فیلمە بۆ خۆی واتایەکی تایبەتی هەیە. دەرهێنەرەکە گوتی: "ئەم فیلمە بۆ من گەشتێکی درێژ و زۆر تایبەتی بوو. بیرەوەری، ترس، شوێن و کەسانێکی تێدایە کە ساڵانێکە لە مێشکمدا لەگەڵمدا دەژین" غۆبادی سوپاسی هەموو ئەندامانی دەستەی کارەکەی کرد کە بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردووە.

لە تریلەری فیلمەکەدا کەشێکی تاریک و پڕ لە دەستەوسانی دەرکەوتووە. لە کارەکەدا سروشت و دارەکان وەک شایەتحاڵ بۆ کردەوەکانی مرۆڤ و ترسە پەراوێزخراوەکانی دانراون.

IMG_2608.jpeg

لیستی ئەکتەران و دەستەی بەرهەمهێنان

• ئەکتەران: ئێڤا گرینی ئەکتەری فەڕەنسی کە یاریکردنی لە فیلمی «کازینۆ ڕۆیاڵ» هەبووە، لەگەڵ موراد یڵدریم، زەینەب چامجی و نێڤا کوش لە تورکیاوە.

• بەرهەمهێنەران: بەهمەن غۆبادی، سەیفی شاهین، لیدیا دین پیلچەر و گولرێز ئیحتیاتی.

• بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکان: مارتین سکۆرسیز، لوکاس ئاکۆسکین و بەهۆز نەسرەدین.

• وێنەگرەکان: سەبا مەزلوم و تووراج ئەسلانی.

• دەستکاریکردن (مۆنتاژ): فەربود خۆشتینات.

• مۆسیقا: بامداد ئەفشار.

• دیزاینی بەرهەم و بەڕێوەبردنی هونەری: بابەک تەحمیلی و گۆکبن ساس.

ڕابردووی غۆبادی

غۆبادی پێشتر لە فێستیڤاڵەکانی وەک کان و بێرلین خەڵاتی بردووەتەوە.

سەرچاوە: ڕووداو

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    فیلمی بەهمەن غۆبادی کە مارتین سکۆرسیز بەرهەمی هێناوە، لە فێستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆدا نمایش کرا — Rastinews