بازدان بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست1 خولەک خوێندنەوە

بایک ئامانجی مەزلوم عەبدی گرت، باسی ڕۆڵی ئۆجەلانی نەکرد

لە پرۆسەی مەزلوم عەبدی لەگەڵ دیمەشقدا، ڕێنماییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان و قەندیل ڕۆڵی سەرەکییان گێڕا، بەڵام جەمیل بایک هەموو بەرپرسیارێتی بڕیاری ئەوەی عەبدی ببێتە ڕاوێژکار، بە تەواوی خستە سەر شانی ئەو. لەبەر ئەوەی بایک هیچ باسی ڕۆڵی ئۆجەلانی لە پرۆسەکەدا نەکرد، چەند شیکارێک دەڵێن ڕەخنەکان تەنها لەسەر عەبدی کۆبوونەتەوە و پەیوەندی نێوان ئیمرالی و ڕۆژئاوا شاردراوەتەوە.

بڵاوی بکەرەوە
بایک ئامانجی مەزلوم عەبدی گرت، باسی ڕۆڵی ئۆجەلانی نەکرد

Rastinewsهاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK)، جەمیل بایک، ڕەخنەی لەوە گرت کە مەزلوم عەبدی ڕازی بووە ببێتە ڕاوێژکاری ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نوچە تیڤی، کەناڵێک کە بنکەی لە ڕۆژئاوایە، بایک ئاماژەی دا کە مەزلوم عەبدی پێشتر ڕایگەیاندبوو هیچ ئەرکێکی فەرمی ناگرێتە ئەستۆ، بەڵام دواتر ڕازی بووە ببێتە ڕاوێژکاری شەرع.

بایک گوتی: «یەکەم جار گوتی هیچ ئەرکێک ناگرێتە ئەستۆ، بەڵام دواتر ڕاوێژکاریی قبوڵ کرد. سەرباری ئەوەش، نەبووە ڕاوێژکارێکی تایبەت بە کوردەکان، بەڵکو بووە ڕاوێژکارێکی ئاسایی، بووەتە بیوروکراتێک. ڕەخنەکانی سەر ئەمە ڕاستن و ئێمەش ڕەخنەی لێدەگرین. نەدەبوو ئەمەی قبوڵ بکات.»

بایک جەخانی کردەوە کە ئەگەر عەبدی وەک ڕاوێژکارێکی بەرپرس لە کاروباری کوردەکان ئەم ئەرکەی وەرگرتایە، ڕەوشەکە بە شێوەیەکی جیاواز هەڵدەسەنگێنرا، و گوتی: «ئەگەر ببوایە ڕاوێژکاری کوردەکان، ئەوا کێشە نەدەبوو.»

بایک: تێکەڵکردنی YBŞ بە سوپای عێراقەوە هەنگاوێکی ئەرێنییە

بایک هەروەها هەڵسەنگاندنی خۆی سەبارەت بە داواکارییەکانی کۆمەڵگای ئێزیدی لە شەنگال و تێکەڵکردنی یەکینەکانی بەرگری شەنگال (YBŞ) بە هێزە ئاسایشییەکانی عێراقەوە خستە ڕوو.

بایک ئاماژەی دا کە ئێزیدییەکان دەیانەوێت هەنگاو بەرەو «تێکەڵبوونی دیموکراتیک» لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بنێن و گوتی: «ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، شتێکی باشە. ئەوەی دیارە، عێراق دەیەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.»

بایک هەروەها باسی داهاتووی کەمپی مەخمووری کرد کە لە شارۆچکەی مەخموورەوەی مووسڵ دایە.

بایک ڕایگەیاند ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، دۆسیەی کەمپی مەخمووریش چارەسەر دەبێت، و گوتی تورکیا و عێراق بڕیاریان داوە دانیشتووانی کەمپەکە بگەڕێنەوە تورکیا.

بایک جەخانی کردەوە کە بۆ هەنگاونانێکی وا، پێویستە دڵنیایی بدرێت بە دانیشتووانی کەمپەکە.

بایک: ئەگەر ڕژێمی ئێران کێشەی کورد چارەسەر نەکات، ڕووخاو دەبێت

بایک هەروەها هەڵسەنگاندنی خۆی سەبارەت بە ئێران و بارودۆخی کوردەکانی ڕۆژهەڵات خستە ڕوو و ڕایگەیاند ئەگەر ڕژێمی ئێران کێشەی کورد چارەسەر نەکات، «ڕووخاو دەبێت».

بایک ڕایگەیاند کە پێویستە کوردەکان ڕێکبخرێن و خۆیان بۆ ڕووداوە ئەگەرییەکان ئامادە بکەن، و گوتی ئەگەر تێکەڵبوونی دیموکراتیک ڕوونەدات و شەڕ ڕووبدات، پێویستە ئامادەیی هەبێت.

سەرچاوە: ڕووداو

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    بایک ئامانجی مەزلوم عەبدی گرت، باسی ڕۆڵی ئۆجەلانی نەکرد — Rastinews