بازدان بۆ ناوەڕۆک
جیهان1 خولەک خوێندنەوە

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ جەژنی چلە هاوینێ

بڵاوی بکەرەوە
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ جەژنی چلە هاوینێ

Rastinewsسەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بە بۆنەی جەژنی چلە هاوینێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی جەژنی کوردە ئێزدییەکانی لێکرد، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ مافوداواکانیان دووپات کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی چلە هاوینێ کە کوردە ئێزدییەکان پیرۆزی دەکەن، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بارزانی لە پەیامەکەیدا وتوویەتی: «بە بۆنەی هاتنی جەژنی چلە هاوینێ، بە گەرمترین هەستەکانمەوە پیرۆزبایی هەموو برایانی ئێزدیم لە کوردستان و لە هەموو جیهاندا لێدەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن بە تەندروستی، خۆشی و ئاشتی تێپەڕبن.»

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی: «هیوای داهاتوویەکی باشتر بۆ برایانی ئێزدیم دەخوازم. وەک هەمیشە، پشتگیری مافەکان و داواکارییەکانتان دەکەم.»

لە کۆتایی پەیامەکەدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەمە کرد: «پیرۆزە جەژنی چلە، هەمیشە بە خۆشیەوە بن.»
سەرچاوە: ڕووداو

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    پەیامی مەسرور بارزانی بۆ جەژنی چلە هاوینێ — Rastinews