بازدان بۆ ناوەڕۆک
سیاسەت3 خولەک خوێندنەوە

کلیچدارۆغلو پشتگیری لە پرۆسەی چارەسەرکردن دەکات

بڵاوی بکەرەوە
کلیچدارۆغلو پشتگیری لە پرۆسەی چارەسەرکردن دەکات

Rastinewsکەمال کلیچدارۆغلو کە بە بڕیاری دادگا کرایە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، بە ڕایگەیاندنی پاڵپشتیکردن لە پرۆسەی چارەسەرکردن، پێشنیازێکی چوار خاڵی خستە ڕوو.

کلیچدارۆغلو گوتی: "یەک، بە شێوەیەکی پشتڕاستکراوە چەکداناندنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی. دوو، ئەنجامدانی چاکسازییە دیموکراتیی و یاساییەکان بۆ هەموو هاوڵاتیانی تورکیا. سێ، جێبەجێکردنی ڕێکخستنێکی ئاسایشی هەرێمی کە داهاتووی پێکهاتە چەکدارە پەیوەندیدارەکانی عێراق و سووریا لەخۆدەگرێت. چوار، دانانی ستراتیژییەکی سەروەری کە دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان لە ڕێگەی پێکهاتە بریکارەکانەوە سنووردار بکات. ئەم چوار ڕەهەندە دەبێت لە هەموو قۆناغەکاندا لەبەرچاو بگیرێت."

دوای ئەوەی دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواو (بوتلانی موتلەق) دەربارەی کۆنگرەی 38ی ئاساییی جەهەپەی دەرکرد، کلیچدارۆغلو کە کرا بە سەرۆکی گشتی، لە بارەگای سەرەکیی حزبەکەیدا ڕایگەیاندنی سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەرکردنی باڵاوکردەوە.

لە قسەکانی کلیچدارۆغلودا ئەم خاڵانە بەرچاون:

"بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، لە یەکەم پرۆسەی چارەسەرکردندا لە ساڵی 2013ەوە پاڵپشتیمان کرد. گوتمان بە نهێنی مامەڵەی لەگەڵ مەکەن، بیهێننە بەردەم مەجلیس، بۆیە ئێمە مەجلیسی گشتیی تورکیامان وەک ناونیشانی چارەسەر دیاری کرد. لە کۆتاییدا دوای 13 ساڵ گەڕانەوە بۆ سەر پێشنیازی ئێمە. مەجلیسی گشتی وەک ناونیشانی چارەسەری کێشەکە دیاری کرا. پێکهاتەیەکی چارەسەری ڕاستەقینە دەبێت لانیکەم چوار ڕەهەند لەخۆبگرێت.

یەک، بە شێوەیەکی پشتڕاستکراوە چەکداناندنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی. دوو، ئەنجامدانی چاکسازییە دیموکراتیی و یاساییەکان بۆ هەموو هاوڵاتیانی تورکیا. سێ، جێبەجێکردنی ڕێکخستنێکی ئاسایشی هەرێمی کە داهاتووی پێکهاتە چەکدارە پەیوەندیدارەکانی عێراق و سووریا لەخۆدەگرێت. چوار، دانانی ستراتیژییەکی سەروەری کە دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان لە ڕێگەی پێکهاتە بریکارەکانەوە سنووردار بکات. ئەم چوار ڕەهەندە دەبێت لە هەموو قۆناغەکاندا لەبەرچاو بگیرێت. چونکە تورکیا لە کاتی دامەزراندنی ئاشتیی ناوخۆیی خۆیدا، دەبێت ئاگاداری هەژمارە سیاسییە دەرەکییەکانیش بێت. ئەم بابەتە کێشەیەکە کە تورکیا دەبێت لەناو ڕاستیی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی خۆیدا، بە مەجلیس، یاسا و هاوڵاتیانی خۆی چارەسەری بکات. بۆیە تورکیا دەبێت هەم تەلارسازیی ئاسایشی و هەم ئاشتیی کۆمەڵایەتیی خۆی لەسەر بنەمای یاسا و دیموکراسی دابمەزرێنێت.

ئەو بابەتەی ئەمڕۆ باسی دەکەین تەنها بابەتێکی ئاسایشی نییە، تەنها ئامادەکردنی یاسایەک نییە، تەنها چەکدانانەوە یان هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوێک نییە. کۆتاییهاتنی تیرۆر بۆ تورکیا هەلێکی مێژووییە. ئەم پرۆسەیە تەنها بەم شێوەیە دەگاتە سەرکەوتن: بە بنەما دامەزرێنەرەکانی کۆماری، یاسایی بوونی دیموکراتیکی مەجلیسی گشتیی تورکیا، دەوڵەتی یاسا، هاوڵاتیبوونی یەکسان، پێکهاتەی یەکگرتوو، پەرەسەندنی بەرهەمهێنەر و ویستی سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆ. چونکە ئەو بابەتەی ئەمڕۆ باسی دەکەین، بابەتی ئەوەیە کە تورکیا لە سەدەی دووەمی کۆمارەکەیدا دەبێتە چ وڵاتێک. پێویستە ئەم ڕاستییە لەبیر نەکرێت. لەبەر ئەوە پرسیارە سەرەکییەکە ئەمەیە: دوای تیرۆر چ تورکیایەک بنیاد دەنرێت؟ ئایا بێدەنگبوونی چەکەکان بەتەنها دەبێتە ئاشتییەکی بەردەوام؟ ئەو پارتەی کە دیدگا و ویستی ئەنجامدانی ئەم کارە هەیە، جەهەپەیە. با هەموو کەس ئەمە بزانێت. یەکەم پارتی کە کێشەکەی دۆزیەوە، یەکەم جار بینی، یەکەم ڕاپۆرتی ئامادەکرد، پێشنیازی چارەسەری هێنایە پێش و بەرامبەر هەموو ڕەخنەکان ڕاوەستا، تەنها جەهەپەیە. با کەس ئەم ڕاستییە لەبیر نەکات. چونکە ئێمە ئەو پارتەین کە ئەم وڵاتەمان دامەزراند. تەلارسازی ئەم وڵاتە ئێمەین، جەهەپەیە. پارتێکین کە کێشەکانی خۆی چارەسەر دەکات و سیاسەتی هۆشمەندانە بەرهەم دەهێنێت.

ئێمە بەم پرۆسەیە دەڵێین پرۆسەی تاجدانکردنی کۆمار بە دیموکراسی. تاجدانکردنی کۆمار بە دیموکراسی، ئەوەیە کە ئاسایش نەخرێتە جێی یاسا و ئازادیش لە بەرامبەر ئاسایشدا دانەنرێت، بەڵکو ئەم دوو بەهایە لە بوارێکی هاوبەشدا یەک بخرێنەوە. مەبەستیشمان ئەوەیە کە جۆربەجۆری هاوبەشایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە بواری ململانێ دەربێنین و بخەینە ژێر دڵنیاییەکی هاوبەشەوە.

ئەم بابەتە تەنها بابەتێکی دیموکراسی و یاسا نییە. بۆ ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی تورکیاش بابەتێکی گرنگە. بێ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، زۆر گرانە تورکیا ببێتە یەکێک لە کارەکتەرە بەهێزەکانی هەرێم. لەم ڕووەوە ئێمە چوارچێوەیەکی بنەڕەتی خستووەتە ڕوو: کۆتاییهاتنی تیرۆر و پاراستنی پێکهاتەی دەوڵەتی یەکگرتوو هێڵی سوورمانن.

بانگەوازمان زۆر ڕوونە. دەبێت هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکە بە ناوەندی مەجلیسی گشتی بەڕێوە بچێت. یاسای چوارچێوەیی دەبێت بەرهەمی بنەماکانی یاسایی ڕوون بێت. ئێمە وەک پارتێک کە ئەم وڵاتەمان دامەزراند، بەرپرسیارێتی خۆمان دەزانین. چارەسەرێک لەناو ئەو چوارچێوەیەی کە ڕایگەیاندم، ئارامی وڵات و هەرێمەکەمان دەپارێزێت و تورکیا بەئارام دەکات.

"سەرچاوە: T24

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    کلیچدارۆغلو پشتگیری لە پرۆسەی چارەسەرکردن دەکات — Rastinews