له ئەڵمانیا داواکاری قەدەغەکردنی حیزبی ئاکادی له لایەن یاساناسانەوە

Rastinewsزیاتر له هەزار یاساناس له ئەڵمانیا نامەیەکی کراوەیان بۆ حکومەتی فیدرالی ناردووە و داوایان کردووە پرۆسەی یاسا بنەڕەتی بۆ قەدەغەکردنی حیزبی ڕاستگرای توندڕەوی ئاکادی (AfD) بەخێرایی دەست پێبکات. کۆمەڵەیەک لە پارێزەر و دادوەر و دادستان کە بە سەرکردایەتی یەکێتی پارێزەرە کۆماریخوازەکان کۆبوونەتەوە، جەخت لەوە کردووەتەوە کە ئەم حیزبە هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بەسەر ڕێکخستنی دیموکراتی و شکۆمەندی مرۆڤدا، و بانگهێشتی سیاسەتمەدارانیان کرد بۆ ئەوەی «پێش دواکەوتن دەست بکەن بە کار».
زیاتر له هەزار یاساناس له ئەڵمانیا داوایان کرد پرۆسەی یاسا بنەڕەتی بۆ قەدەغەکردنی حیزبی ئاکادی دەست پێبکات. ئەوان ڕایانگەیاند کە ئەم حیزبە هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بەسەر دیموکراسیدا.
کۆمەڵەیەک پێکهاتوو له زیاتر له هەزار پارێزەر و دادوەر و دادستان و یاساناسی ئیداری و کارامووزی یاسا له ئەڵمانیا، داوایان کرد پرۆسەی یاسا بنەڕەتی بۆ قەدەغەکردنی حیزبی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD) دەست پێبکات. له نامەیەکی کراوەدا کە بۆ حکومەتی فیدرالی نووسراوە، هاتووە کە ئەم حیزبە پێچەوانە به بنەماکانی شکۆمەندی مرۆڤ و ڕێکخستنی دیموکراتی هەڵسوکەوت دەکات کە له یاسای بنەڕەتی ئەڵمانیادا پارێزراون.
له نامەکەدا کە به سەرکردایەتی یەکێتی پارێزەرە کۆماریخوازەکان (RAV) ئامادە کراوە، هاتووە که ئەگەر بەرنامەی حیزبی ئاکادی جێبەجێ بکرێت، ڕەنگە دامودەزگا دیموکراتییەکان زیانیان پێبگات و بەتایبەتی گروپە کۆمەڵایەتییە لاوازەکان لەژێر مەترسیدا بمێننەوە. ئانگێلا فورمانیاک، هاوسەرۆکی RAV، ڕایگەیاند کە ئێستا کاتی ئەوەیە کە میکانیزمی یاسا بنەڕەتی بۆ ئەم حاڵەتانە بخرێتە کار، و بانگهێشتی سیاسەتمەدارانی کرد بۆ ئەوەی «پێش دواکەوتن دەست بکەن بە کار».
/DW/
