بازدان بۆ ناوەڕۆک
مافەکانی مرۆڤ1 خولەک خوێندنەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ عارف گورانی باوکی نارین گوران کۆبووەوە

بڵاوی بکەرەوە
سەلاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ عارف گورانی باوکی نارین گوران کۆبووەوە

Rastinewsسەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی بەندکراوی هەدەپە، لە زیندانی ئەدیرنە بە مۆڵەتێکی تایبەت لەگەڵ عارف گوران کۆبووەوە. دەمیرتاش کە پێش کۆبوونەوەکە لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی ڕایگەیاندبوو کە دۆسیەکەی خوێندووەتەوە، گوتی: «بەگوێرەی بەڵگەکانی ناو دۆسیە، تاکە کەسێک کە تاوانەکەی بە بەڵگەی ڕوون سەلمێنراوە نەڤزات بەختیارە. هەروەها بەگوێرەی بەڵگەکانی ناو دۆسیە، تاوانبارکردنی یوکسێل گورانی دایکی نارین و سالیم گورانی مامی، و سزادانیان بە حوکمی ئۆمری قورس، بوونەتە کارەساتێکی ڕاستەقینەی یاسایی.»

بە ئاراستەکردنی میدیاوە…

سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە دیتنە تایبەتەکانی دیکەی لەسەر دۆسیەکە وتی: بەدیارە فشاری بەرزی کۆمەڵگا کە بە ئاراستەکردنی میدیاوە دروست بووە، سێبەری خستووەتە سەر پرۆسەی بڕیاردانی دادگا.

ئەگەر بۆچوونە کەسییەکان لابخرێن، سەرەکیترین بنەمای یاسای سزادان ئەوەیە کە حوکمدان دەبێت پشت بە بەڵگەی ڕوون و بێ گومان ببەستێت، نەک بە دەمەدەمە یان گومان.

بەپێی بنەمای «گومان بۆ سوودی تاوانبارە»، بەڵگە بەردەستەکانی ناو دۆسیەکە لە ڕووی تەکنیکییەوە بۆ سزادانی دایک و مام تەواو نین. تاوانباربوونی دایک و مام، بەگوێرەی بنەما جیهانییەکانی یاسا، بەشێوەیەکی بێ گومان نەسەلمێنراوە.

دەمیرتاش بە مۆڵەتی تایبەت لەگەڵ باوکی نارین گوران کۆبووەوەدەمیرتاش بە مۆڵەتی تایبەت لەگەڵ باوکی نارین گوران کۆبووەوە

«ئەمە دادپەروەری ڕاستەقینە نییە»

لەبەر ئەوە، پێویست بوو ئەم سزایانە لە پێداچوونەوەی دادگای بالا و دادگای تەمیز بەتەواوی هەڵبوەشێنرێنەوە. یاسا داوای ئەمەی دەکرد، چونکە هەتا بەڵگەیەکی نوێ یان دانپێدانانێکی نوێ دەرنەکەوێت، بەگوێرەی دۆسیەی ئێستا تاوانباربوونی دایک و مام نەسەلمێنراوە. تەنها بۆ ئارامکردنی هەستی گشتی، دانانی سزای ئۆمری قورس بۆ کەسانێک کە تاوانبارییان نەسەلمێنراوە، دادپەروەری ڕاستەقینە نییە و هەستی گشتی تێر ناکات. ئەوەی زیاتر ئازاری هەستی گشتی دەدات، لەوانەیە ئەوە بێت کە تاوانباری ڕاستەقینەی کوشتنی نارین لە دەرەوەن، بەڵام دایک و مامی لە زیندانن.

بانگەوازی دادپەروەری بۆ خێزانەکە

بانگهێشتی هەموو لایەنە یاساییە پەیوەندیدارەکان دەکەم، بەتایبەتی ژووری پارێزەرانی ئامەد، بۆ هەوڵدان لە پێناو دابینکردنی دادپەروەری لەم دۆسیەیەدا. داوا لە وەزارەتی دادپەروەری دەکەم دۆسیەکە بە وردی بپشکنێت و بۆ سوودی یاسا سەربکەوێتە دادگای تەمیز. یادگاری نارین، خێزانەکەی و کۆمەڵگا شایانی ئەمەن. سڵاو و ڕێزم لەگەڵدا…

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    سەلاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ عارف گورانی باوکی نارین گوران کۆبووەوە — Rastinews