سیاسەت1 خولەک خوێندنەوە
شامیل تەییار: یاسای چوارچێوە تەواو بوو، لەوانەیە ڕۆژی هەینی بێتە مەجلیس

Rastinewsلە یاسای چوارچێوەیدا کە هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە بە یاسایی مسۆگەر دەکات و گەڕانەوەی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە ڕێکدەخات، گەیشتنە قۆناغی کۆتایی.
شامیل تەییار، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە و ڕۆژنامەنووس، لە هەژماری میدیا کۆمەڵایەتیەکەیدا نووسی: «یاسای چوارچێوەی پەیوەندیدار بە پرۆسەی چارەسەرکردن بە شێوەیەکی گشتی تەواو بوو. ئەگەر گیرودانی یەک بڕگە چارەسەر بکرێت، پێشنیاری یاساکە لەوانەیە پێنجشەممە یان هەینی پێشکەشی مەجلیس بکرێت. پلان وایە یاساکە پێش پشوودانی مەجلیس دەربچێت.»
