پۆلیس هێرشکەرەکەی ڕووداوی بەرلین کوشت
عەبدوڵ بەڵووت، ئەوەی گومانی لێدەکرا هێرشی کردبێتە سەر ڕێپێوانی شانازی لە بەرلین، لە عەمەلیاتێکی پۆلیس لە ناوچەی شپاندائو کوژرا.

Rastinewsعەبدوڵ بەڵووت، ئەوەی گومانی لێدەکرا هێرشی کردبێتە سەر ڕێپێوانی شانازی (Christopher Street Day) لە بەرلین، لە عەمەلیاتێکی پۆلیس لە ناوچەی شپاندائو کوژرا.
عەبدوڵ بەڵووت، ئەوەی گومانی لێدەکرا هێرشی کردبێتە سەر بۆنەی CSD لە بەرلین، لە عەمەلیاتێکی پۆلیس لە ناوچەی شپاندائو کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکانی میدیای ئەڵمانی، عەبدوڵ بەڵووتی 21 ساڵان، هاوڵاتییەکی ئەڵمانی، لە کۆمەڵگەیەکی باخچە لە شەقامی Ruhlebener لەلایەن پۆلیسەوە تەقەکرا و کوژرا. ڕاگەیەنراوە کە عەمەلیاتەکە هێشتا بەردەوامە.
پۆلیسی بەرلین لە ڕێگەی واتساپەوە ڕایگەیاند کە عەبدوڵ بەڵووت لە کاتی عەمەلیاتەکەی شپاندائودا بە چەقۆیەوە پەلاماری ئەندامانی پۆلیسی داوە، لەبەر ئەوە یەکەکانی تایبەتی هێرشکردن (SEK) تەقەیان لێکردووە. ئاگرکوژێنەوەکان لە شوێنی ڕووداوەکە یارمەتی بەڵووتی بریندارییان دا، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاری بکەن.
فلۆریان ناتی، قسەکەری پۆلیسی بەرلین، ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەسەر تەقەکردن و کوشتنی بەڵووت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تاوانەکانی بەرلینەوە جێبەجێ دەکرێت. ناتی هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لێکۆڵینەوەی هێرشەکەی تیێرگارتن لەلایەن دادستانی گشتی فیدراڵییەوە وەرگیراوەتەوە، بۆیە پۆلیسی بەرلین زانیاری زیاتری تری لەسەر ئەم دۆسیەیە بڵاو ناکاتەوە.
