ڕووسیا هێرشی ئاسمانی گەورەی کردە سەر ئۆکرانیا
هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە شەودا بە چەکی مەودا دوور و تیژبینی بەرز و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ئامانجی سەربازی و تاسیسی گرنگی ژێرخانی ئۆکرانیا

Rastinewsهێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە کاتژمێرەکانی شەودا، بە چەکی مەودا دوور و تیژبینی بەرز و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (ئیحا) هێرشێکی فراوانیان کردە سەر تاسیسی سەربازی و ژێرخانی گرنگی ئۆکرانیا
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا:
لە هێرشەکاندا فڕۆکەخانە سەربازییەکان، کارگەکانی پیشەسازی بەرگری، ناوەندەکانی پەیوەندی و لۆجیستیکی سەربازی لە کیێڤ، لڤیڤ و هەروەها لە هەرێمەکانی ئیڤانۆ-فرانکیڤسک، ژیتۆمیر، ڕیڤنێ، ڤینیتسا و دنیپرۆپترۆڤسک کەوتنە بەر ئامانج
ئەم تاسیسانە بۆ بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی مووشەک، گەیاندنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بەڕێوەبردنی سیستەمی کۆنترۆڵی ئاسمان بەکاردەهاتن
هەروەها لە بەندەری یوژنی، کەشتییەکی بارهەڵگری وشک و لە دەریای نزیک ئۆدێسا دوو کەشتی بارهەڵگری وشک کە تەقەمەنی سەربازییان هەڵدەگرت، لەناوبران
