ئیتالیا پەیمانی شەنگەنی لەگەڵ ئیسپانیا ڕاگرت
دوای ئەوەی هەزاران کۆچبەر لە مەغریبەوە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونە ناو شاری سەبتەی ئیسپانیا لە باکووری ئەفریقا، ئیتالیا ڕایگەیاند کە پەیمانی شەنگەنی لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕاگرتووە.

Rastinewsئیتالیا ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی هەزاران کۆچبەر لە مەغریبەوە بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتنە شاری سەبتەی (سیوتا) ئیسپانیا کە لە باکووری ئەفریقادایە، پەیمانی شەنگەنی لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕاگرتووە. وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا فەرمانی داخستنی سنوورە دەریایی و ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئیسپانیای دەرکردووە.
پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا جۆرجا مێلۆنی ڕایگەیاندبوو کە بیر لە هەڵپساردنی ڕێککەوتنی شەنگەن دەکاتەوە کە سنووری کراوە لەگەڵ ئیسپانیا دیاری دەکات. مێلۆنی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی کە وێنەکانی هاتوو لە سەبتەوە "سەرسوڕهێنەر" بوون و وتوویەتی: "کۆچی نایاسایی بێ کۆنترۆڵ، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لەسەر ئاسایشی سنوورەکانی ئەوروپا."
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئەنتۆنیۆ تاجانیش ڕایگەیاندبوو کە پشتگیری داخستنی هەرێمی شەنگەن لەسەر ئیسپانیا دەکات. تاجانی کە باسی ئەوەی کرد کۆچی 'بێ ڕێکخراوی و بێ کۆنترۆڵ' هەڕەشەیەکە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، وتی: "وێنەکانی هاتوو لە سەبتەوە نیشان دەدەن کە بڕیاری حکومەتی مەدرید بۆ دانی هاوڵاتیبوونی ئیسپانی، کە دواتر دەبێتە هۆکاری هاوڵاتیبوونی ئەوروپیش، بۆ زیاتر لە 500 هەزار کۆچبەری بێ ڕێکخراو، چەند هەڵەیەکی گەورە بووە و پاڵنەری قاچاخچێتی مرۆڤ بووە."
وەزیری ناوخۆی فینلەند ماری رانتانن ڕایگەیاند کە پشتگیری داواکاری ئیتالیا بۆ داخستنی هەرێمی شەنگەن لەسەر ئیسپانیا دەکەن.
رانتانن کە بەڵگەی هێنایەوە ئیسپانیا لە پاراستنی سنووری شەنگەن لە دژی چوونە ژوورەوەی نایاسایی "بە تەواوی سەرکەوتوو نەبووە"، وتی: "ئەمە ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت. هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەبێت پشتگیری پێشنیاری (سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا جۆرجا) مێلۆنی بکەن. وڵاتانێک کە ئەرکی پاراستنی سنووری دەرەکییان ئەنجام نادەن، ناتوانن ئەندامی شەنگەن بن."
سەرچاوە: ئۆکسیجن
