بازدان بۆ ناوەڕۆک
جیهان1 خولەک خوێندنەوە

کاتز مەترسی لە تورکیا کرد

بڵاوی بکەرەوە
کاتز مەترسی لە تورکیا کرد

Rastinewsوەزیری بەرگری ئیسرائیل، یسرائیل کاتز، ڕایگەیاند نایانەوێت بکەونە ململانێی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا، بەڵام بە توندی جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێگا بە ئەنقەرە نادەن لە سووریا هێزێک لە دژی ئیسرائیل دروست بکات.

کاتز لە کەناڵی 14ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل دەربارەی تورکیا، سووریا، ئێران و هێرشەکانی سەر غەزە قسەی کرد. کاتز کە وتی نایانەوێت بکەونە جەنگێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا، لەگەڵ ئەوەشدا وشەی توند و مەترسیداری بەرامبەر بە سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەکارهێنا.

کاتز وتی: «ڕێگا نادەین ئەردۆغان سووریا لە دژمان بەهێز بکات. ئێمە دەزانین چۆن بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزین. لە ئێستادا هیچ ململانێیەکی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا نییە و نامانەوێت بکەوینە ناو ململانێیەکی وا.»

وەزیرە ئیسرائیلییەکە داوای لە تورکیا کرد دەست تێوەردان لە چالاکییە ناوچەییەکانی ئیسرائیل نەکات و ڕاستەوخۆ بانگی ئەردۆغانی کرد.

کاتز وتی: «کارمان پێ مەکەن»، هەروەها ڕایگەیاند لە حاڵەتی پێچەوانەدا تورکیا لەوانەیە بکەوێتە ئەو دۆخەی ئێران تێیدا کەوتووە.

کاتز بانگی ئەردۆغانی کرد سەرنج بداتە کێشە داخلییەکانی تورکیا، هەروەها وتی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە سووریا بەپێی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی خۆی هەڵسوکەوت بکات.

وتەکانی کاتز دووایین قۆناغی توندبوونەوەی دۆخ لەنێوان ئەنقەرە و تلئەبیب بوون، بە تایبەت لەسەر بابەتی سووریا.

کاتز وتی ئیسرائیل «ئیمپراتۆریەتێکی خاچپەرستی داڕووخاو» نییە، هەروەها وتی نابێت قودس بە فەتحی ئیستەنبوڵ بەراورد بکرێت. وتیشی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت و هێزی سەربازیی هەیە بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    کاتز مەترسی لە تورکیا کرد — Rastinews