بازدان بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست1 خولەک خوێندنەوە

ئێران ڕایگەیاند: چوار چەکداری پەژاک کوژراون

بڵاوی بکەرەوە
ئێران ڕایگەیاند: چوار چەکداری پەژاک کوژراون

Rastinewsئاژانسی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند لە عەملیاتێکی سەربازیدا لە شاری بانەی ڕۆژهەڵات، چوار چەکداری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) کوژراون.

قسەکەری پۆلیسی ئێران، سەعید مونتەزیر ئەلمەهدی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە پاسەوانانی سنوور و یەکەکانی هەواڵگری بانە بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ چاودێری جووڵەکانی سەر هێڵی سنووریان کردووە.

بەپێی گوتەکانی مونتەزیر ئەلمەهدی، هەواڵگری ئێران زانیاری بەدەستهێنا کە کادرێکی پلەبەرزی پەژاک بەرەو شاری بانە دێت، لەبەر ئەوە بڕیاری دەستپێکردنی عەملیاتەکە درا.

لە کاتی چاودێری و پشکنیندا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری «سمەند» کە چەند ئەندامی پەژاکی تێدا بوو گەمارۆ درا. لە ئەنجامی پێکدادانێک لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا، چوار چەکدار کوژران. قسەکەرەکە ئاماژەی بەوەشدا کە لە پشکنینی شوێنی عەملیاتەکە، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستگیر کراون.

پەژاک هەتا ئێستا هیچ ڕایگەیاندنێکی فەرمی سەبارەت بەم پێکدادانە بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرچاوە: ڕووداو

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    ئێران ڕایگەیاند: چوار چەکداری پەژاک کوژراون — Rastinews