بازدان بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست1 خولەک خوێندنەوە

ڕۆژنامەی ئەمریکی: بەحرەین و کوێت هێرشیان کردە سەر ئێران

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک، بەحرەین و کوێت لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بە "نهێنی" فڕۆکەی جەنگیان ناردووەتە سەر چەند خاڵێک لە ناوخۆی ئێران و هێرشیان لێ کردووە

بڵاوی بکەرەوە
ڕۆژنامەی ئەمریکی: بەحرەین و کوێت هێرشیان کردە سەر ئێران

Rastinewsڕاگەیەنرا کە بەحرەین و کوێت لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بە شێوەیەکی "نهێنی" فڕۆکەی جەنگیان ناردووەتە سەر چەند خاڵێک لە ناوخۆی ئێران و هێرشیان لێ کردووە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ) لە ڕاپۆرتێکیدا کە پشتی بە سەرچاوەی ئاگادار لەم بارەیەوە بەستووە، ئاماژەی بەوە داوە کە هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن هەندێک وڵاتی کەنداوەوە لە دژی ئێران ئەنجام دراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەحرەین و کوێت کە بنکەی ئەمریکایان لە خاکیاندا هەیە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی حکومەتی تاران، بە شێوەیەکی "نهێنی" فڕۆکەی جەنگیان ناردووەتە سەر ئێران و هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە؛ سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە جگە لە تەسیساتی سەربازی، کۆگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوان و مووشەکیش کەوتوونەتە بەر ئامانج.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە حکومەتەکانی کوێت و بەحرەین وەڵامیان بە داواکاری بۆ ڕوونکردنەوە لەم بارەیەوە نەداوەتەوە.

هەندێک لە وڵاتە عەرەبییەکانی کەنداو، بە تایبەت کوێت و بەحرەین، بەردەوام ڕایاندەگەیەنێت کە سیستەمی بەرگری ئاسمانییان هێرشی ئاسمانی سەرچاوەیان لە ئێران ڕاگرتووە.

بڵاوی بکەرەوە

لێدوانەکان

لێدوان بنووسە

خوێندنەوەی زیاتر

    ڕۆژنامەی ئەمریکی: بەحرەین و کوێت هێرشیان کردە سەر ئێران — Rastinews