باکرهان: کۆتایی ئەیلوول یان تشرینی یەکەم، کاتی گرنگ بۆ پرۆسەکە

Rastinewsهاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم، تونجەر باکرهان، ڕایگەیاند کە چاوەڕێی ئەوەن هەنگاوەکانی فەرمی بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە بۆ تورکیا لە کۆتایی ئەیلوول یان مانگی تشرینی یەکەمدا تەواو بن. باکرهان بانگهێشتی دامەزراندنی خێرای ئەنجومەنی ئاشتی و سیاسیبووندنی کرد، کە ئۆجەلان ڕۆلێکی چالاکی تێیدا دەبینێت، و وتی: «لەو ساتەوەختەی ئەم ئەنجومەنە پێک بێت، دەتوانین بڵێین گەڕانەوەکان، هەم لە چیاوە هەم لە ئەورووپاوە، دەست پێبکەن.»
هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم، تونجەر باکرهان، لەبارەی چەندین بابەت هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ڕووداو خستەڕوو؛ لە هەنگاوە یاساییەکانی پێویست بۆ پرۆسەکەی تورکیا و مۆڵەتی گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە و ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجەلان، تا کاریگەری جەنگی ئێران لەسەر ناوچەکە و یەکێتی نێوان ڕۆژئاوا و کوردان، لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان تا پرۆسەی کۆنگرەی پارتی دەم.
باکرهان وەڵامی پرسیارەکانی شەوکەت هەرکی، نوێنەری ڕووداو لە ئەنقەرەیدا دایەوە و لەبارەی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە بۆ تورکیا وتی، چاوەڕێی ئەوەن کە هەنگاوەکانی فەرمی لە کۆتایی ئەیلوول یان مانگی تشرینی یەکەمدا تەواو بن.
باکرهان بەوەی ڕایگەیاند کە بۆ پێشکەوتنی دروستی پرۆسەکە، پێویستە عەبدوڵا ئۆجەلان بە چالاکی بەشداری تێیدا بکات، بانگهێشتی دامەزراندنی خێرای ئەنجومەنی ئاشتی و سیاسیبووندنی کرد.
«کۆمەڵگاییکردنی ئاشتی تەنها ئەرکی ئێمە نییە»
باکرهان ڕایگەیاند کە بۆ پێشکەوتنی پرۆسەکە، زیاتر لە یاسای نوێ، پێویستە هەندێک لە کارگێڕییەکانی ئێستادا جێبەجێ بکرێن.
باکرهان ئاماژەی بەوە دا کە دەکرێت کایوومەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ ئەرکەکانی خۆیان، زمانی میدیا بگۆڕدرێت و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (AİHM) جێبەجێ بکرێن، و وتی: «کۆمەڵگاییکردنی ئاشتی تەنها ئەرکی ئێمە نییە؛ دەستمان بە هەموو گۆشەیەک ناگات. دەوڵەتیش پێویستە قەناعەت بێنێت، بڕوات، قسە بکات.»
«داوای ئازادی کورد و نیگەرانی ئاسایشی تورک هەردووکیان گرنگن»
باکرهان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە نیگەرانی چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگا لە پرۆسەکەدا بەچاو بگیرێن، و وتی پێویستە داواکاری ئازادیخوازی کوردان و نیگەرانی ئاسایشی کۆمەڵگای تورک پێکەوە بەرزنگ بگیرێنەوە.
باکرهان وتی: «داوای ئازادی کورد و نیگەرانی ئاسایشی تورک هەردووکیان لە گرنگترین بابەتەکانی ئەم پرۆسەیەن. بێ ئەوەی هەردووکیان بە وردی وەربگیرێن، ئەم کارە بەڕێوە ناچێت.»
ڕۆڵی هەرێمی کوردستان
باکرهان ڕایگەیاند کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە پرۆسەی گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکەدا.
باکرهان وتی ڕەهەندە یاسایی، ئیداری، لۆجستیکی و مرۆییەکانی پرۆسەکە پەیوەندیدارن بە هەولێر، سلێمانی و ئەنقەرەوە.
"دەبێت مافەکانی کوردەکان لە سووریا لەلایەن تورکیاشەوە پشتگیری بکرێن"
باکرهان کە ئاماژەی بە پەرەسەندنەکانی ڕۆژئاوا و سووریاش دا، ڕایگەیاند کە دەبێت گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی سووریا و کوردەکاندا پشتگیری بکرێت.
باکرهان وتی: "لە دانوستان و گفتوگۆدا هەم دیمەشق و هەم کورد قازانج دەکەن."
چوار خاڵی ئۆجەلان بۆ هەرێمی کوردستان و ئێران
باکرهان ئەو بۆچوونانەی ئۆجەلان لە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ شاندی پارتی دەمدا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوون، لە چوار خاڵدا کۆکردەوە.
بەپێی ئەوە، پەیامەکانی ئۆجەلان بریتی بوون لە: کۆتایی هێنان بە دابەشبوونی نێوان هەولێر و سلێمانی، بەشداریکردنی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی داهاتوودا، وەستانی ئێران لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و لە جێبەجێکردنی سزای ئێعدام، هەروەها ناسینی مافەکانی کورد لەلایەن ئێرانەوە.
کۆنگرەی پارتی دەم لە 6ی ئەیلوول
باکرهان کە باسی کۆنگرەی پارتی دەمی کرد کە لە 6ی ئەیلوول بەڕێوە دەچێت، وتی ئەم کۆنگرەیە لە ڕووی دەرهێنانی کادر و پێکهاتەیەکی گونجاو لەگەڵ قۆناغی نوێدا گرنگە.
باکرهان ڕایگەیاند کە لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوەیی، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران دووبارە دەگەڕێنەوە ناو ژیانی سیاسییەوە، هەروەها وتی کەسانی سەرگوونکراو و کەسانی بوارە جیاوازەکانی خەبات ئەوانیش دەخرێنە ناو پرۆسەکەوە.
دەقی تەواوی چاوپێکەوتنی تایبەت کە تونجەر باکرهان، سەرکۆی هاوبەشی پارتی دەم، لەگەڵ شەوکەت هەرکی، نوێنەری ڕووداو لە ئەنقەرە، ئەنجامی داوە، بەم شێوەیەیە:
ڕوداو: لە تورکیا سەبارەت بە یاسای ئامادەکراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، چ خشتەیەکی کاتی بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە دانراوە؟ یەکێک لەو بابەتانەی زۆرترین سەرنجی ڕاگرتووە، گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکەیە؛ ئەگەر پرۆسەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، یەکەم گەڕانەوەکان کەی دەست پێدەکەن؟
تونجەر باقرهان: ئێستا پرۆسەکە بە چوارچێوەیەکی فەرمیدا بەردەوامە. بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، ئەو ئەنجومەنەی لە یاساکەدا پێشبینی کرابوو، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک کۆماردا پێکهات. ئێستا قۆناغێکی گرنگی تر ماوە: بڕیاری «پشتڕاستکردنەوە و دیاریکردن»ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی. کاتێک ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوببێتەوە، یاساکە بە تەواوی دەخرێتە جێبەجێکردنەوە.
لە ئێستاوە دیاریکردنی ڕێکەوتێکی وردی گەڕانەوەکان ڕاست نییە. قسەکردن دەربارەی خشتەی کاتی پرۆسەیەکی ئەوەندە هەستیار بە دیاریکردنی ڕۆژ، کارێکی سەختە. بەڵام هەموو نیشانەکان ئەوە دەردەخەن کە لە کۆتایی ئەیلوول یان لە مانگی ئۆکتۆبردا ئەم قۆناغە فەرمییانە تەواو دەبن و یاساکە دەخرێتە جێبەجێکردنەوە. وەڵامی ئەو پرسیارەش کە هەمووان سەرنجی خۆیانی بۆ ڕاکێشاوە، «یەکەم گەڕانەوەکان کەی دەست پێدەکەن»، پابەندە بەم خشتە کاتییەوە.
لێرەدا دەمەوێت بە تایبەتی جەخت لەسەر خاڵێک بکەمەوە. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەبچێت و گەڕانەوەکان بە ئاسوودەیی و ڕێکوپێکی ئەنجام بدرێن، پێویستە بەڕێز ئۆجەلان بە چالاکی لە پرۆسەکەدا بەشدار بێت. تەنها ئێمە ئەمە ناڵێین. بەڕێوەبەرانی پەکەکەی هەڵوەشێنراوەش هەمان ڕاستی بە پێداگری دووپات دەکەنەوە: دەڵێن بێ ئەوەی ئۆجەلان لە پرۆسەکەدا بەشدار بێت، ناتوانن بانگهێشت بۆ هیچ هاوڕێیەکیان بکەن کە «چەک دابنێ و بگەڕێوە». هەموو ئەوانەی پەیوەندی نێوان پەکەکە و ئۆجەلان دەزانن، دەزانن ئەمە بۆ خاتری قسەکردن نییە.
کێشەکە ئەوەیە: ئۆجەلانی بەڕێز ئەمڕۆ لەژێر بارودۆخێکی زۆر سنوورداردا هەوڵدەدات ئەم ڕۆڵە بگێڕێت. لەبەر ئەوە پێشنیارمان ڕوونە: پێویستە کۆمیتەی ئاشتی و سیاسیکردن کە ئۆجەلانی بەڕێز دەتوانێت ڕۆڵی تێدا بگێڕێت، بە پەلە دابمەزرێت. ئەمە ڕێگاچارەیە بۆ ئەوەی ئۆجەلانی بەڕێز بەڕاستی بەشدار بێت. دەتوانین دڵنیاوانە بڵێین لە کاتی دامەزرانی ئەم کۆمیتەیەوە، هاتووچۆ هەم لە چیاوە و هەم لە ئەوروپاوە دەست پێدەکات.

ڕووداو: بۆ ئەوەی پرۆسەکە تەنها لە ڕوانگەی سیاسییەوە بەبڕگە نەمێنێتەوە و ئەنجامی کرداری بەدەست بێت، پێویستە چ هەنگاوانێک هەڵبگیرێت؟ ئایا هەنگاوەکانی حکومەت هەتا ئێستا بەسن دەزانن؟ بە تایبەت بۆ ئەندامانی پەکەکە کە بڕیارە بگەڕێنەوە، ئایا دەتوانین بڵێین زەمینەیەکی یاسایی گونجاو ئامادە بووە؟ ئایا پێویستی بە ڕێکخستنی یاسایی نوێ هەیە؟
تونجەر باکیرهان: سەرەتا با بڵێین، ڕایگەیاندنەکان تا ڕادەیەک لەبار دەبن. بەڵام ئەمەشمان دەزانین: ڕایگەیاندنەکان وەک نانن. کاتێک تازەن باشن، بەڵام ئەگەر دواکەوتن، پێکهاتەیان تێکدەچێت و کەس نایانخوات. بەبۆچوونی من، بەشێک لە قۆناغەکانی ڕایگەیاندن تێپەڕاندووە. یاسایەک کە بە دەنگی بەرچاو لە پەرلەمان پەسەند کرا، لەم ڕوانگەیەوە زۆر گرنگە. ئێستا لە ڕوانگەی گواستنەوە لە نیازەوە بۆ کردارەوە بەنرخی دەزانم.
زۆربەی ئەو هەنگاوە کۆنکرێتانەی کە دەبێت هەڵبگیرێن، پەیوەندییان بە بوارە سیاسی، یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانەوە هەیە، بۆ بەشێکی گرنگیشیان پێویست ناکات تەنانەت یەک کۆما بنووسرێت. بۆ نموونە، دەکرێت قەیومەکان بگەڕێنرێنەوە. دەکرێت زمانی میدیاش بگۆڕدرێت. دەکرێت بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکرێن؛ ئەو بڕیارەی لەسەر تاقچە ماوەتەوە بڕیار نییە، ستەمێکی دواخراوە، لەسەر ئەو تاقچەیەش ناوی سەدان هاوڕێمان هەیە. هەروەها بەکۆمەڵایەتیکردنی ئاشتی تەنها ئەرکی ئێمە نییە؛ دەستی ئێمە بە هەموو گۆشەیەک ناگات، دەوڵەتیش دەبێت قەناعەت پێبدات، بچێت و قسە بکات. ئەگەر ئەمانە جێبەجێ بکرێن، دڵنیابن پرۆسەکە خێرایی زیاتری بەدەست دەهێنێت.
بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە، دۆخێکی یاسایی دیاریکراو هەیە، دەوڵەتیش ئامادەکاری خۆی کردووە؛ ئامادەکاریی ئێمەش زیاتر لە بواری سیاسی-کۆمەڵایەتیدایە. بەڵام یاسا لەسەر کاغەز، وەک ئەوەیە کە یەکێک مەلەکردن لە کتێبەوە فێر ببێت. ئایا بێ ئەوەی بچیتە ناو ئاو، دەتوانیت مەلەکردن فێر بیت؟ ئەوەی پردێک بار هەڵدەگرێت یان نا، بە سەیرکردنی نەخشەکەی نازانرێت، بەڵکو کاتێک یەکەم کاروانی خەڵک بەسەریدا تێدەپەڕێت، ئەوسا دەردەکەوێت. کاتێک قۆناغی جێبەجێکردن دەست پێدەکات، زۆربەی نادیارییەکانی ئەمڕۆ خۆبەخۆ لەناودەچن؛ ئەوانەی دەمێننەوەش لەسەر مێز باس دەکرێن. ئەوەی دەمەوێت بڵێم ئەوەیە کاتێک خەڵک دەست بە گەڕانەوە دەکات، بە ڕوونتر دەبینین کام ماددە کاردەکات و کوێ کێشە هەیە. کاتێک پێویست بکات، هەندێک ماددە دەگۆڕدرێن، هەندێک بۆشاییش بە ڕێکخستنی نوێ پڕ دەکرێنەوە.
هەروەها لە چوارچێوەی پرسیارەکەتدا، بێگومان لە هەموو حاڵەتێکدا پێویستی بە ڕێکخستنی نوێ دەبێت. هەرچەندە پرۆسەکە بەرەوپێش بچێت، پێداویستییەکان دەردەکەون و بە کات چارەسەر دەکرێن. گرنگ ئەوەیە کە پرۆسەکە بەردەوام بێت؛ باسی بەردەوامبوونێک دەکەم کە بە نیازی چاک و بەو زانیارییەوە بێت کە ئەمە بەڕاستی بۆ خێری وڵات دەبێت. ئەوی تر خۆی دێت.
ڕووداو: لە گفتوگۆکانی یاسای چوارچێوەیدا، بە تایبەت هەڵوێستی پارتی نوێ و جەهەپە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ بە بۆچوونی تۆ ئایا ئۆپۆزسیۆن بەشێوەیەکی تەواو خاوەنداریەتی ئەم پرۆسەیەی کردووە؟
تونجەر باقرخان: بەشێکی زۆری ئۆپۆزیسیۆن پشتگیری پرۆسەکە ویاساکە دەکەن. ئەم بارودۆخە بۆ ئەوەیڕێکخستنە یاساییەکان بە ڕێکەوتنێکیفراوان ئەنجام بدرێن، هەروەها بۆ کۆمەڵگاکردنیئاشتی وەک پێداویستییەکی گرنگ، زەمینەیەکی باشدابین دەکات. واژووکردنی جەهەپە لەسەرپێشنیاری یاساکە و پشتگیریکردنی بە دەنگیبەرچاو لە کۆنگرەی گشتیدا بەنرخە. پشتگیریدانیپارتی نوێ لە ئاستی سەرۆکایەتی گشتییەوە بۆپێشنیاری یاساکە گرنگە و پێویستەتیشکی بخرێتە سەری. بەڵام ژمارەی دەنگینەخێری ئەندامانی پارتی نوێ، هەروەها شێوازییاساییکردنی دەنگی نەخێریان، ئاماژەیە بۆجۆرێک بێسیاسەتی. ئەوەی بەهۆی شارەکەیخۆیانەوە کە پەرلەمانتاری بۆیانە، دەنگینەخێر داوە، هەم ستەمە لەگەڵئەو شارە و هەم لەگەڵ وڵاتەکە. لەتورکیا هیچ شار و هیچ شەقامێک نادۆزنەوەکە داوای ئاشتی نەکات و دژیوشەی "با خەڵک نەمرێت" بوەستێتەوە. سەرەڕایئەم وێنە نەرێنییە، هەڵوێستی پارتی نوێلە ئاستی ناوەندییەوە و بەشداریکردنی بەدەنگی بەڵێ بۆ یاساکە، هیوابەخشە بۆداهاتوو. بەڵام ئەو هێڵەی ئۆزگوور ئۆزەلپشتگیری لێدەکات، ئەگەر نەگاتە هزرێکیدامەزراوەیی و سیاسی، دەبێتە هۆیلاردنەوە. بە بۆچوونی من، پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنکە لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی بنەڕەتیتورکیادا دووبەرەکی تێدایە، پێش هەمووشتێک مۆڵەتی بەڕێوەبردنی وڵاتیشی زیانیپێگەیشتووە.

ڕووداو: ئەگەر لە ساڵی داهاتوو تەماشا بکەیت،بە بۆچوونی ئێوە گرنگترین پەلە بۆ سەرکەوتنیپرۆسەکە چییە؟ بۆ ئەوەی پرۆسەکەتووشی شکست نەبێت، ئەرکە سەرەکییەکانیحکومەت، ئۆپۆزیسیۆن و پارتی دەم چین؟
تونجەر باقرهان: گرنگترین قۆناغی ئەم پرۆسەیە، بەڕێوەبردنی ڕاستی دۆخی دەروونی کۆمەڵگایە. لە تورکیا ئەم کێشەیە زیاتر لە چل ساڵە مێژووێکی ئازاری هەیە؛ ئەم مێژووە لە هەردوو لای وڵاتدا شوێنی قووڵی بەجێهێشتووە. تا ئێستاش خێزانی سەربازێک هەیە کوڕەکەیان لەدەستداوە، هەروەها ئەو خێزانانەش هەن کە کوڕیان لە چیادا لەدەستداوە یان چاوەڕێی کوڕەکانیانن کە لە چیا، زیندان یان دوورخراوین.
لەم وڵاتەدا کەس ئەو لووکسەی نییە کە نیگەرانی ئەوی تر بە سووکی بزانێت. داواکاری ئازادیی کورد و نیگەرانی ئاسایشی تورکیش، هەردووکیان لە گرنگترین بابەتەکانی ئەم پرۆسەدان. بەبێ ئەوەی هەردووکیان پێکەوە بەجدی وەربگیرێن، ئەم کارە ناچێتە پێش. ئەمە تەنها ئەرکی سیاسەتمەدارەکان نییە. باسی بوارێکی بەرفراوانی بەرپرسیارێتی دەکەم، لە زمانی میدیاوە هەتا هەڵبژاردنی وشەی نووسەرانی کۆڵۆم، لە شێوازی گفتوگۆکانی سۆشیال میدیاوە هەتا گفتوگۆکانی پەرلەمانی تورکیا. ئەم بەرپرسیارێتییە هی هەموومانە.
لەمەش زیاتر، پێویستە لە ساڵی داهاتوودا سێ شت بکەین. هەنگاوەکانی پێویستی یاسا لە کاتی خۆیدا و بەبێ کەموکوڕی هەڵبگرین. کەناڵەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان لایەنەکاندا بە واتایەکی ڕاستەقینە بخەینە کار. گرنگترینیش، ئەو مەرجانەی کار و پەیوەندییە ڕێکبخەین کە بەڕێز ئۆجەلان خۆی بەشداریی تێدا دەکات. ئەمەم لە وەڵامی پرسیارێکی پێشووتر بە وردی ڕوونکردەوە.
ئەم پرۆسەیە قۆناغی خۆی هەیە. پێویستە هەموو کەس بە بیرداریی و بەرپرسیارێتییەکی گونجاو لەگەڵ ئەم قۆناغانە و ڕاستییەکە هەڵسوکەوت بکات.
ڕووداو: ئەم بەرپرسیارییانە چین؟
توانجێر باقرهان: دەتوانم بەکورتی ئەرکەکان بەم شێوەیە باس بکەم: ئەوەی کەوتووەتە سەر دەسەڵات، دروستکردنی کەشێکی سیاسییە کە ئاشتی بەردەوام بکات و هەنگاوەکانی سەر خۆی لە کاتی خۆیدا هەڵبگرێت. ئەوەی کەوتووەتە سەر ئۆپۆزیسیۆن، وازهێنانە لەوەی ئاشتی و دیموکراسی وەک مەرجی یەکتری ببینێت؛ ئەمانە دەبێت وەک دوو سەرپەڕی سەرەکی ببینرێن کە یەکتری خۆراک دەدەن، نەک یەکتری چاوەڕێ دەکەن.
بەڵام ئەوەی پێویستە بەڕاستی باسی بکەم، ئەو ئەرکەیە کە کەوتووەتە سەر پارتی دەم. ئێمەش ئیتر دەبێت نەک بە زمانی چالاکوانی، بەڵکو بە عەقڵێکی دامەزرێنەر هەڵسوکەوت بکەین. دەبێت لەو بارودۆخە دەربچین کە تەنها داواکاری دەکەین و چاوەڕوانین؛ دەبێت ببینە لایەنێک کە داواکارییە دیموکراتیکەکانی پێویست بۆ چارەسەری کێشەی کورد ڕێکدەخات و خاوەنداریێتیان دەکات.
لێرەدا دەمەوێت بە تایبەتی جەخت لەسەر خاڵێک بکەمەوە. مەبەستمان ئەو دۆخە نییە کە دەڵێت «ئەمەمان دەوێت، ئەوەمان دەوێت» و بەمشێوەیە خۆی لە بوونی وەک لایەنێک دەربازکردووە. کاتێک داواکارییە دیموکراتیکەکان ڕێکدەخرێن، دەرئەنجامی یاسایی ئەو داواکارییانە بەم یان ئەو شێوەیە دەردەکەوێت. بابەتەکانی وەک دیموکراتیکبوونی کارگێڕییە خۆجێییەکان و مافی خوێندن و ڕێکخستن بە زمانی دایک، لە ئاسمانەوە بۆ زەوی نایەن؛ ئەمانە بابەتی خەبات و ئاوەدانکردنەوەن. لەم بارەیەوە بە بنەڕەت ئەرکێکی زۆرمان لەسەرە.
ڕووداو: ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەکەدا زۆر جار جەخت لێکراوەتەوە. لە قۆناغەکانی داهاتوودا چاوەڕوانییەکان لە هەرێمی کوردستان چین؟ لە ماوەیەکدا لە ڕای گشتیدا سیناریۆ سەبارەت بەوەی ئەندامانی پەکەکە کە چەکیان دانا لەم هەرێمە نیشتەجێ دەبن، هاتبووە گۆڕی. هەڵسەنگاندنی ئێوە دەربارەی ئەمە چییە؟
تونجەر باقرخان: ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لاوەکینییە، بەڵکو زۆر گرنگە. ئێمە زۆرجار ئەمەجەخت لێدەکەینەوە، چونکە هەرێمی کوردستانیش لەڕوویجوگرافی، پەیوەندییە مێژووییەکان، کەناڵەسیاسییەکان و ئیمکاناتی لەسەر زەوییەوەلەو شوێنە وایە.
دەتوانم بڵێم: بۆ ئەوەی لەکاتی گەڕانەوەدا میکانیزمەکان بکەونە کار،ڕێککەوتنێک هەیە لەسەر ئەوەی هەرێمیکوردستان هەم بەشدار بێت لە پرۆسەکەدا،هەمیش ڕۆڵی ئاسانکارکردن وەربگرێت. ئەمەلایەنی یاسایی، ئیداری، لۆجیستی ومرۆییشی دەبێت. هەموو ئەملایەنانە لە هەمان کاتدا پەیوەندییانبە هەولێر، سلێمانی و ئەنقەرەوە هەیە.
دەربارەی سیناریۆکان: ڕای گشتی بۆشاییحەز ناکات، ئەگەر بۆشایی هەبێت بەچیرۆک پڕی دەکاتەوە. وتەی وەک ”لەمشوێنە دادەمەزرێن، بۆ ئەو شوێنەدەنێردرێن“ ئێمەش دەیانخوێنینەوە. لێرەشدادەمەوێت لە ڕووناکی ئەزموونەکانی شەڕ وچارەسەردا بیرخستنەوەیەک بکەم: وردەکارییەکانتەکنیکین، میکانیزمەکان دیاریکراون، بەڵام سیاسەتدەبێت بەسەر هەموو ئەو هەرای دراوسیدابڕوات. لەبەر ئەوە من لای چاوەڕوانکردنیجێبەجێکردنم. هەرکە جێبەجێکردن دەستی پێبکات،زۆر لەو خاڵانەی ئێستا ئاڵۆزن ڕوونتریشدەبنەوە.
ڕووداو: داهاتووی ڕۆژئاوا و وتووێژەکانی لەگەڵدەسەڵاتی دیمەشق یەکێکە لە گرنگترینبابەتەکانی ئاجێندای کوردەکان. ئێوە پێتانوایە لە پێکهاتەی نوێی سووریا دەبێتکورد خاوەنی چ جۆرە پێگەیەک بێت؟وەک ڕەنگدانەوەیەک لە پرۆسەی ئێستادالە تورکیا، ئایا چاوەڕوانی گۆڕانێک لەسیاسەتی تورکیا بەرامبەر ڕۆژئاوا دەکەن؟
تونجەر باکیرهان: داهاتووی سووریا، بە ڕژێمێکیدیموکراتیک دەست دەکەوێت. بنیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکپەیوەستە بە ناسینەوە و دڵنیاییپێدانی مافەکانی هەمووگەلان و ئایینەکانی سووریاوە، بە تایبەتیکورد. ئەمە بریتی نییە لە توانەوەی کورد؛بەڵکو بەهێزکردنی بوونی سیاسییان دەگرێتەوە. با بەڕوونی بیڵێین: ئەو مافانەی گەلی کورد بەدەستیدەهێنێت، هیچ شتێک لە مافەکانیگەلانی تر کەم ناکاتەوە. بەپێچەوانەوە، زۆربوونیمافەکان دەستکەوتی هەمووانە. دەبێت وڵاتانیناوچەکە ئەم ڕاستییە بەم شێوەیە تێبگەن. ئەوەیکورد لە سووریا لە چ پێکهاتەیەک وبە چ شێوەیەک بەشداری تێدا دەکات،کوردانی لەوێ و دینامیکەکانیان بڕیاریلەسەر دەدەن. ئێمە لە ڕووی بنەمایییەوە ناتوانینبڕیار بدەین لەسەر ئەوەی گەلی کورد یانهەر گەلێکی تر چۆن دەژین. بەڵام دەبێتئەمە جەخت لێبکەینەوە: دەستکەوتنی مافەکانیکورد لە سووریا پێویستە لەلایەن تورکیاشەوەپشتگیری بکرێت.

ڕووداو: جەنگی ئێران و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە،هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەرنوێ شێوە دەگۆڕن.گەورەترین مەترسییەکانی ئەم جەنگە و فراوانبوونیناوچەیی بۆ کورد چین؟ بۆ ئەوەی کورددووبارە نەکەونە ناوەڕاستی ململانێی ناوچەیی،دەبێت چ سیاسەتێک بگیرێتەبەر؟
توانجێر باکرهان: جەنگی ئێران و ڕووداوەکانی ناوچەکە، لە ڕاستیدا هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی دەگۆڕێت. ئەگەر بپرسن ئەم جەنگە ئەگەر ببێتە ململانێیەکی ناوچەیی کێ زیاتر لێی کاریگەر دەبێت، وەڵامم ڕوونە: بە تایبەتی ئێران، عێراق و سووریا و بەگشتی هەموو ئەو شوێنانەی کورد تێیدا دەژین دەکەونە ژێر هەڕەشەوە. لە سەرەتای ڕۆژانی جەنگەوە ئەمەمان بینی. ڕژێمی ئێران و هێزە پەیوەندیدارەکانی، هەندێک جار ڕاستەوخۆ خۆیان، هەندێک جاریش لە ڕێگەی گروپە هەوادارانی ئێران لە عێراقەوە، خاکی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج. سەرەڕای هەموو ئەمانە، کورد بە بەردەوامی دەڵێت بەشێک نابێت لە هیچ جەنگێکی ناوچەیی و نابێتە کۆتەکی هیچ هێزێک.
باشە ئەگەر هەموو ڕۆژێک هێرشەکان بەردەوام بن، کورد چی دەکات؟ بێگومان وەک بەرخی قوربانی بێدەنگ ناوەستێت. ئەمە بە ڕوونی دەڵێم: وەک هەموو ئەوانەی تووشی هێرش دەبن، کوردیش مافی بەرگری لە خۆی هەیە، لەم بارەیەوە هیچ لایەنێکی کوردی گومانی تێدا نییە. بەڵام کورد هەتا ئێستا نەکەوتووەتە ناو یاری هێزەکانی دیکە، گفتوگۆ و دانوستانی کردووەتە بنەما، و هەر لەسەر ئەم هێڵەشدا بەردەوامە. بە بۆچوونی من دەبێت ئێران نموونە لە سووریا وەربگرێت. سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکانی، حکوومەتێکی دیمەشق هەیە کە گفتوگۆی لەگەڵ کورد هەڵبژاردووە. کورد لە سووریا هەوڵ دەدەن کێشەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن. ئایا دیمەشقێک کە لە دۆخی جەنگدا لەگەڵ کورد بێت باشترە، یان دیمەشقێک کە هەوڵ دەدات کێشەکانی لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکات؟ وەڵامەکە ڕوونە. لە دانوستان و گفتوگۆدا، هەم دیمەشق قازانج دەکات و هەم کورد قازانج دەکات.
لە عێراقیش هەرچەندە هەندێک جار گرژی هەیە، بەڵام لەنێوان بەغدا و هەولێردا ناسینی یەکتری و گفتوگۆ بوونی هەیە. ئەوەشە ڕاستەکە.
ئێران هێشتا هەوڵ دەدات کوردەکان بە فشار و سزای ئیعدام و بە زۆر بێدەنگ بکات و تەسفیەیان بکات. پێویستە یەکسەر لەم هەڵوێستە دەستبەردار بێت. ئێران دەبێت مافە دیموکراتییەکانی گەلانی جیاواز، بە تایبەتی کوردانی نیشتەجێ لە خاکی خۆی، و هەروەها ئاینە جیاوازەکان بناسێت. ئەمە باشترین ڕێگایە. ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە سزای ئیعدام و هێرشەکان، ئەوا خۆی تووشی شکستێکی گەورە دەبێت؛ کوردیش لە بەرگریکردن لە خۆی دوا ناکەوێت. ئەمە هەڵبژاردەی کورد نییە، بەڵکو ئەنجامێکی زۆرەملێیە کە بەسەریدا سەپێنراوە. پێداویستی ناوچەکە جەنگێکی نوێ نییە، بەڵکو زەمینەیەکی ئاشتی و دیالۆگی بەردەوامە.
ڕووداو: لە ڕووی پەیوەندییەکانی نێوان کوردەکان و گفتوگۆی یەکێتی نەتەوایەتییەوە، هەڵسەنگاندنتان بۆ ناکۆکییە ئێستاکانی نێوان بزوتنەوە سیاسییە کوردییەکان و پێکهاتە سیاسییە جیاوازەکان چییە؟ بە بۆچوونی ئێوە، بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری کوردەکان لە دەوروبەری بۆچوونێکی نەتەوایەتی هاوبەش، پێویستە چ هەنگاوانێک هەڵبگیرێت؟
تونجەر باقیرهان: گفتوگۆی یەکێتی نەتەوایەتی لەنێوان کوردەکاندا هەرگیز کۆتایی پێنەهاتووە، بەڵام زۆرجار وەک بابەتێکی ڕۆژەڤ هێڵدراوەتەوە، نەک وەک هۆشیارییەکی مێژوویی. گفتوگۆی یەکێتی نەتەوایەتی لەنێوان کوردەکاندا نوێ نییە؛ ساڵانێکی زۆرە گەڕانێکە کە هەندێک جار بەهێز بووە و هەندێک جاریش دواکەوتووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی نەتەوایەتی لە ئاستی مێنتالیتی، لە ئاستی سیاسەت و لە ئاستی مێژووییدا واتای جیاوازی هەیە. بە ڕوونی بڵێم، بڕوام وا نییە گرنگی ئەم بابەتە بە تەواوی تێگەیشتراوە.
یەکێتی نەتەوەیی تەنها هەستێک نییە. بەس نییە کە برایانی هاوماڵ یەکتریان خۆشبوێت؛ ئەگەر باس نەکرابێت کە کێ دەرگا دەکاتەوە، کێ پارەی فاتورە دەدات و کاتێک میوان دێت کێ چی دەڵێت، ئەوا ئەو ماڵە شێواوە. دواکەوتنی دروستبوونی زمانێکی هاوبەش لەنێو کوردەکاندا، یەکێکە لە گەورەترین تراژیدیاکانی مێژوومان. هەموو جارێک هەموو کەس بە ڕاست دەرچووە، بەڵام کەس نەیبردووەتەوە. سیاسەتی کوردی ئیتر پێویستە تەنها سەیری کێشەکانی ئەمڕۆ نەکات، بەڵکو سەیری ئەوەش بکات کە پەنجا ساڵی داهاتوو چۆن بنیات دەنرێت.
لێرەوە دەمەوێت بە ئاشکرا بانگهێشتێک بکەم. یەکێک لە یەکەم هەنگاوەکانی یەکێتی نەتەوەیی کە گەلی کورد بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکات، ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ویستێکی بەهێزی هاوبەشکاری نیشان بدەن. بۆچی دوو هێزی گەورەی سیاسی کە خاوەنی ئەزموونی ساڵانێکی زۆر، دامەزراوە و پشتیوانی کۆمەڵایەتین، ناتوانن لە کێشە هاوبەشەکاندا هێڵێکی سیاسی بەهێزتر دروست بکەن؟ بۆچی ناتوانن داهاتووی هاوبەش بەیەکەوە بپارێزن؟ ئایا کێشەی نێوانیان لە داهاتووی گەلێک گەورەترە؟ ئایا کاتی دروستکردنی سیاسەتێکی نوێ نەهاتووە؟ ئایا لەم جوگرافیایەدا زەمینەیەکی سیاسی بەهێزتر پێک نایەت؟ ئەمڕۆ هۆکاری ئاسانبوونی هێرشەکان بەسەر کوردا، پەرتەوازەیی نێوان کوردەکانە.
ئەمە بانگهێشتێکی ئاشکرایە. فەرموون، پێشەنگایەتی بکەن، یەکەم هەنگاو بنێن. بەم هەنگاوە شکۆدارە جەژنێک بۆ گەلی کورد دروست بکەن. ئەو تەوژم و توندوتیژییانەی هەندێک جار لەنێوان هەولێر و سلێمانیدا دەردەکەون، لەگەڵ بارودۆخی جیاکەوتنەوە، دڵمان ئازار دەدەن.
چونکە ئیتر ڕوانگەی نەتەوەیی خۆی بەسەردا سەپاندووە. جیهان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر بەدیزاین دەکرێتەوە؛ لە قۆناغێکداین کە ئەوەی لەسەر خوان دانیشتووە نییە، ناوی لە مێنیوەکەدایە. لەم جۆرە قۆناغانەدا، ژمارەکردنی بچووک بەرامبەری زۆر گەورە لێدەکەوێتەوە.
پێویستی بە یەکیەتی هەیە؛ بەڵام زیاتر پێویستمان بە بیرکردنەوەی هاوبەش هەیە. پێویستمان بە عەقڵی هاوبەش هەیە و لەگەڵ ئەنجامدانی هەموو ئەمانەشدا، دەکرێت بەبێ لادان لە جیاوازییەکان بە یەکەوە بژین. یەکێتی نەتەوەیی ئەوە نییە کە هەموو کەس بە یەک شێوە بیر بکاتەوە، بەڵکو ئەوەیە کە خاوەن بیرو بۆچوونی جیاواز بتوانن لە کێشە هاوبەشەکاندا بە یەکەوە هەڵسوکەوت بکەن.
ڕووداو: کاتێک باسی یەکێتی نەتەوەیی دەکرێت هەندێک لایەن نیگەران دەبن؟ ئێوە ئەمە چۆن ڕوون دەکەنەوە؟
تونجەر باقرخان: ئێستا، دەزانم لەوانەیە هەندێک لایەن بە بیستنی ئەم قسانەم مەراقدار بن و بە دڵەڕاوکێوە بیر لەوە بکەنەوە کە «مەبەستی چییە». دەمەوێت بە هەموو دڵسۆزییەوە بە ڕوونی بڵێم: ئەو یەکێتییەی ئێمە مەبەستمانە، یەکێتییەکی دژ بە کەس نییە.
پێویستە سەرەتا یەکێتی نەتەوەیی پێناسە بکرێت. مەبەست لە یەکێتی نەتەوەیی لەنێوان کوردەکاندا ئەوە نییە کە هەموو کورد بچنە ناو یەک پارتی، یەک ڕێکخراو یان یەک هێڵی ئایدیۆلۆژی. بەپێچەوانەوە؛ مەبەست لەوەیە کە بە پاراستنی جیاوازییەکان، کوردەکان لە کێشە بنەڕەتییەکانی وەک بوونیان، زمانیان، مافەکانیان، دەستکەوتەکانیان و داهاتوویان، هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدەن. ئەم مافە کە لە هیچ گەلێکی جیهاندا بێبەشی لێ نەکراوە، واتە مافی بە یەکەوە هەڵسوکەوتکردن، ناتوانرێت لە کوردیش بێبەش بکرێت. پێویست ناکات کەس لەمە نیگەران بێت.
وەک کوردانی دانیشتووی تورکیا، هەڵوێستمان ڕوونە و نەگۆڕاوە: ناونیشانی چارەسەری کێشەکەمان ئەنقەرەیە، چارەسەریشمان لەم خاکەدا دەگەڕێین. هەموو گۆشەیەکی تورکیا بە خاکی خۆمان دەزانین. کارلێکی سیاسی، کولتووری و ئابووری لەگەڵ برایانمان لە دەرەوەی سنوورەکان کە بەهێزتر دەبێت، بۆ زیانی کەس نییە، بەڵکو قازانجی هەمووانە. تەنانەت ئەمڕۆش زۆرترین قازانجکار لە دەروازەی سنووری هەبوور تورکیایە؛ لە هەرێمی کوردستان هەزاران تورکیایی هەیە کە کاردەکەن و وەبەرهێنانیان کردووە، لە تەرابزۆن هەتا ئامەد. سبەینێ کاتێک دەروازەی سنووری قامیشلۆ-نوسەیبین بکرێتەوە، هەموومان پێکەوە قازانجکار دەبین: دیمەشق، ئەنقەرە و قامیشلۆ. یەکێتی و ئارامی نێوان کوردەکان جێگیری هەرێمەکە بەهێز دەکات؛ جێگیری هەرێمەکەش ڕاستەوخۆ خزمەتی ئاسایش و خۆشگوزەرانی تورکیا دەکات. واتە ئەم یەکێتییە هەڕەشە نییە، بەڵکو زەمینەیەکە بۆ قازانجی تورکیاش و سەرکەوتنی هەمووان.
ڕووداو: لەم چوارچێوەیەدا، ئایا ئۆجەلان هەڵسەنگاندنێکی دەربارەی هێرشەکانی ئێران بۆ ئێوە گەیاندووە؟ بە تایبەت ئایا پێشنیار یان بانگەوازێکی هەیە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق کە ئامانجی ئەو هێرشانەیە؟
تونجەر باکیرهان: ئۆجەلان لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ شاندی ئیمرالی، وەڵامێکی گرنگی دایەوە بۆ ئەم پرسیارەش. بیرۆکەکانی ئۆجەلان دەکرێت لە چوار خاڵدا کورت بکرێنەوە. دەڵێت:
یەکەم؛ دۆخی پارچەبوونی نێوان سلێمانی و هەولێر دەبێت کۆتایی پێبێت. کێشەکان لە چوارچێوەی بنەماکانی دیموکراسیدا چارەسەر بکرێن، حکوومەتێکی ناوەندی هەرێمی پێکبێت.
دووەم؛ لەم حکوومەتە هەرێمییەی داهاتووش دەبێت هەموو هێز و دینامیکەکانی هەرێمی کوردستان مافی قسە و بەشداریی سیاسییان هەبێت. چونکە هەر دابەشبوونێک، هەرێمەکە زیاتر بەرەوڕووی هێرش دەکات.
سێیەم؛ ئێران پێویستە یەکسەر کۆتایی بە هێرشەکانی سەر خاکی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی سلێمانی و هەولێر، بهێنێت و کۆتایی بە سزای ئیعدام بهێنێت.
چوارەم؛ ئێران پێویستە مافەکانی کوردەکان بناسێت و ڕەفتارێکی دیموکراتیک نیشان بدات. تورکیاش دەبێت لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت. ئەگەر ئێران گۆڕانکاری لە سیاسەتی هێرشکردنە سەر کورد بەرنەگرێت و کۆتایی بە سزای ئیعدام نەهێنێت، کورد هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەی نابێت جگە لە بەرگریکردن لە خۆیان بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی. کورد بێگومان دەبێت ئەمە بە خواستی خۆیان و بەبێ ئەوەی ببنە ئامرازی هیچ هێزێکی دیکە بکەن. بەڕاستیش ئەو هەڵوێستەی کە ڕێکخراوە کوردییەکان هەتا ئێستا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران نیشانیان داوە، لەم ئاراستەیەدا بووە. پێویستە ئێران ئەم ڕاستییە ببینێت و بەپێی ئەوە هەڵسوکەوت بکات.
رووداو: پارتی دەم دەچێتە قۆناغی کۆنگرە. ئامانجتان چییە کە چ پارتی دەمێک لە کۆنگرەکەوە دەرچێت؟ ئایا دەبێت چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی گرنگ لە هێڵی سیاسیی، ڕێکخراوەیی یان لە ئاراستەی هەڵوێستی پارتی بەرامبەر سیاسەتی تورکیا بین؟ هەروەها ئێوە لە ڕایەکتاندا وتووتانە کە دەمیرتاشیش لە کۆنگرەکەدا ئامادە دەبێت، ئایا ئەمە تەنها ئاواتێکە یان بەڕاستی پلانێک لەم ئاراستەیەدا هەیە؟
تونجەر باقرهان: لە 6ی ئەیلوول کۆنگرەیەک ئەنجام دەدەین. لە 7ی ئەیلوولەوە دەستپێدەکەین بە ئامادەکاری بۆ کۆنگرەیەکی گەورەی گۆڕانکاری. لە کورترین کاتدا بە بەرنامە و زمان و سیاسەت و کادرمانەوە خۆمان نوێ دەکەینەوە و بەهێزتر دەبین.
کۆنگرەی 6ی ئەیلوول لەبەر ئەم هۆیەوە گرنگە: کۆنگرەیەکە کادرێکی گونجاو لەگەڵ قۆناغی نوێ و پێکهاتەیەکی نوێ دەخاتەڕوو. ئەم بەڕێوەبردنە خۆی بۆ بانگەشەیەکی بەهێز ئامادە دەکات. بەڵام ئەمەش بە ڕوونی بڵێم: ئامانجی ڕاستەقینەمان ئەوە نییە کۆنگرەی داهاتوو تەنها بکەینە کۆنگرەی حیزبێکی سیاسی. دەمانەوێ بیکەینە کۆنگرەی جوواڵانەوەی کۆماری دیموکراتیک، و ئەم جوواڵانەوەیە بۆ هەموو لایەکی تورکیا فراوان بکەین.
ڕووداو: وتتان "کۆنگرەی جوواڵانەوەی کۆماری دیموکراتیک". ئەمە چۆن جیاوازە لە کۆنگرەیەکی ئاسایی حیزبی؟
تونجێر باقیرهان: ئەگەر ئەم پرۆسەیە تەنها بە بێدەنگبوونی چەک و چەند هەنگاوێکی یاسایی ڕوون بکەینەوە، ناتەواو دەمێنێتەوە. ئەم پرۆسەیە زۆر شت لە تورکیا دەگۆڕێت. پێموایە لە زمان و دینامیکی سیاسەتەوە هەتا ژیانی کۆمەڵایەتی، لە بوارێکی فراواندا گۆڕانکارییەکی جددی دروست دەکات. ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە بە دروستی بخوێنێتەوە پێش دەکەوێت، ئەوەش کە بمێنێتەوە لەسەر کێشە ڕۆژانەکان دواکەوتوو دەبێت. کاتێک ئەمە دەڵێم دڵنیام زۆر کەس بە مافی خۆیان چەند نموونەیەکی نەرێنی ئەمڕۆییان دەهێننەوە بیر. من هەرگیز ئەمانە بێ گرنگی نابینم. بێگومان دژی ئەمانە دەوەستین، بەڵام لە بنەڕەتدا دەبێت ڕاستی دگۆڕدراوی جیهان، ناوچە و تورکیاش بە دروستی بخوێنینەوە.
ئێستا دەچینە ناو قۆناغێکەوە کە تیایدا نە چەک و نە شەڕ بوونی هەیە. لەمەودوا ئەرکی ئێمە تەنها بەرگری کردن نییە، بەڵکو دروستکردنی شتانە. پێشکەشکردنی ڕێکخستنێکی نوێ و بیرۆکەیەکی داهاتووی نوێیە. ناتوانین وەک جاران بەردەوام بین، زمانێکی نوێ و ڕێگایەکی نوێمان پێویستە. لەمەودوا هەرکەسێک شتێک بنیاد بنێت، هەرکەسێک داهاتوویەکی ڕاستەقینە بۆ گەل نیشان بدات، قسە لە سیاسەتدا بۆ ئەو دەبێت.
ساڵانێکی زۆر ناودەبرا بە "کێشەی ئاسایش"،بواری دیموکراتیکیان تەسک کردەوە، زۆرداریان بەڕەوا نیشاندا، هەمیشە چارەسەرکردنیان دواخست. ئێستا ئەمبیانووە نامێنێت. تەنها یەک ڕێگا دەمێنێتەوە: سیاسەتی دیموکراتیک وویستی گەل بۆ چارەسەرکردن. ئەمە دەرفەتێکی گەورەمان پێدەدات، بەڵامبەرپرسیارێتییەکی گەورەشمان لەسەردەخات. ئێستا دەچینە قۆناغێک کەتێیدا قسە، بەرنامە وتوانای چارەسەرکردنمان تاقی دەکرێتەوە. کۆنگرەش بەم چاوە لێیدەڕوانین.
لەلایەکی دیکەشەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە،دەمیرتاش، یوکسەکداغ و هەزاران هاوڕێمان؛گەڕاوانی سەرگوونی و زۆر هاوڕێی خەباتیش دەچنەناو ژیانی سیاسی. بەرپرسیارێتیخۆمان بەرامبەربە کۆمەڵگا شان بە شان بەردەوامدەبین.
